10
هەواڵ 28, كانونی دووه‌م 2018

فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان لە ساڵی 2017، لە بازاڕەکانی چیندا توشی کەمبوونەوە بووە

لە ڕاپۆرتی نوێی Canalysـدا باس لە کەمبوونەوەی فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان دەکات، لە بازاڕەکانی چیندا کە ئەمەش بۆیەکەم جارە ڕووبدات لە مێژووی ئەو بازاڕەدا.

 

بەپێی ئامارەکە بێت لە ساڵی ٢٠١٧دا ٤٥٩ ملیۆن مۆبایل ڕەوانەی بازاڕەکانی چین کراوە(فرۆشراوە)، بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ بە ڕێژەی %٤ کەمی کردووە. ئەم کەمبوونەوەیەش دەگەڕێتەوە بۆ فرۆشی کەمی چارەکی چوارەمیی ساڵی ٢٠١٧، کە بە بەراورد بە چارەکی چوارەمیی ساڵی ٢٠١٦، %١٤ فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان لە بازاڕەکانی چیندا کەمی کردووە.

لەم نێوەندەشدا کۆمپانیای هواوەی پێشەنگی گرتووە بە فرۆشتنی زۆرترین مۆبایل، کە توانیویەتی لە ساڵی ٢٠١٧دا ٩٠ ملیۆن مۆبایل بفرۆشێت، پڕ فرۆشترینی بازاڕەکانی چین. لە پلەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمدا، هەریەک لە کۆمپانیایەکانی ئۆپۆ و ڤیڤۆ و ئەپڵ دێت، لە دوای ئەوانیشەوە لە پلەی پێنجەمدا کۆمپانیای شاومی بەدی دەکرێت.

 

کۆمپانیای هواوەی لە چارەکی چوارەمیی ساڵی ٢٠١٧دا، ٢٤ ملیۆن زیاتری مۆبایل لە چاو کۆمپانیایەکانی ئۆپۆ و ڤیڤۆ بەرهەم هێناوە. لە هەمان کاتدا لەو چارەکەدا زۆرترین فرۆشی هەبووە، توانیویەتی پێشەنگی ئەو چارەکەش داگیر بکات. بەپێی هەمان ئامار بێت، نیوە زیاتر لە مۆبایلە فرۆشراوەکانی کۆمپانیای هواوەی، سەر بە زنجیرەی ئۆنەر بووە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ