ئەپ و نەرمەکاڵا
21, شوبات 2018
لە ڕێگای ئەم ئەپڵیکەیشنەوە ڤیدیۆکانی یوتیوب وەک ئاگادارکەرەوە بەکاربهێنە

هەموومان ئاگادارکەرەوەی بەردەستی نێو مۆبایلەکانمان بەکاردەهێنین هەتاوەکو هەڵبستین لە بەیانیاندا یاخود کاتێکی دیاریکراومان بیر بخاتەوە و زۆرینەشمان ئەپڵیکەیشنی ئاگادارکەرەوەی ئاسایی خودی مۆبایلەکانمان بەکاردەهێنین کە تەنها پێویستە لەسەرت کات و مۆسیقایەک دیاریبکەیت هەتاوەکو ئاگادارت بکاتەوە لە کاتی دیاریکراودا، بەڵام لە ماوەی پێشوودا کۆمەڵێک ئەپڵیکەیشنی ئاگادارکەرەوە دەرکەوتن کە تایبەتمەندی جیاوازتر و بیرۆکەی سەیر لە خۆدەگرن، لەم بابەتەشدا ئەپڵیکەیشنێکی ئاگادارکەرەوەتان پێ دەناسێنم بە بیرۆکەیەکی جیاواز کە هەڵدەستێت بە کارپێکردنی کۆمەڵە ڤیدیۆیەکی یوتیوب کە هەڵبژێردراوە لە لایەن بەکارهێنەرەوە و دەتوانێت کاتی بۆ دیاریبکات وەک ئاگادارکەرەوە بەکاریبهێنێت.
ئەپڵیکەیشنەکە ناوی spoton ـە و شێوازی بەکارهێنانی ئاسانە ئەوەی پێویستە لەسەرت دیاریکردنی کاتی ئاگادارکردنەوە و دیاریکردنی ئەو ڤیدیۆ یانەی یوتیوبن کە پێویستە کاربکەن لە هەموو جارێکدا بەڵام بۆ کارکردنی ئەپڵیکەیشنەکە پێویستە بەردەوام پەیوەست بێت بە هێڵی ئینتەرنێتەوە.
بۆ داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە کرتە لێرە بکە
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.