10
جۆراوجۆر 17, ئایار 2018

کەی ئای تی ئێن پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانتان لێ دەکات

بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە ستافی کەی ئای تی ئێن پیرۆزبایتان لێدەکەن و بەهیوای ئەوەی گشت لایەک ئەم مانگە بە پەرستش و پاڕانەوە و نوێژ بەسەر ببەن.

ئامۆژگاریمان وایە لەم مانگەدا کەمێک مۆبایلەکانتان بەلاوە بنێن و بەڵێنێک بەخۆتان بدەن کە کەمتر کاتەکانتان لەم مانگە پیرۆزە بە مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە فیڕۆ بدەن. لە جیاتی ئەوە کاتەکانتان بە هەل وەرگرن و زۆرترین پەرستش و پارانەوە و نوێژی تێدا ئەنجام بدەن.

جێگەی خۆشحاڵییە، لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان یەکێک لە بەناوبانگترین ئەپەکانی کاتەکانی بانگ بەناوی Ela-Salaty لەلایەن کۆمپانیای ئایفۆن ئیسلامەوە کراوەتە دیاری بۆ موسڵمانان کە پێشتر نرخەکەی ٤.٩٩$ بووە و ئێستا بێ بەرامبەرە بۆ ماوەیەکی کاتی و ئێمەش لێرەوە بۆ کورد زمانانی بڵاودەیکەینەوە و بەهیوای ئەوەی سودی لێوەربگرن.

شایەنی باسە ئەم ئەپە لە بەناوبانگترین ئەپەکانی کاتی بانگەکان بۆ تەواوی شارەکانی جیهان بە هی کوردستانیشەوە بە بوونی تایبەتمەندی جیاواز کە لە هیچ یەکێک لە ئەپە هاوشێوەکانی بونییان نییە.

بۆ داگرتنی ئەپەکە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس لێرە کرتە بکە.

شایەنی باسە بە زمانی کوردی ئەپی کاتەکانی بانگ بۆ هەر یەک لە ئای ئۆ ئێس و هەروەها ئەندرۆیدیش بوونی هەیە:

ئەپی My Prayers بۆ ئەندرۆید بە زمانی کوردی، کرتە بکە بۆ داگرتن.

ئەپی Pryer Times بۆ ئای ئۆ ئێس بە زمانی کوردی، کرتە بکە بۆ داگرتن.

تاگەکان Ramadan ڕەمەزان
بۆچونی تۆ