ئامێرە هەمەجۆرەکان
11, حوزهیران 2018
مایکرۆسۆفت یاری Forza Horizon 4ـی بۆ ئێکسبۆكس و کۆمپیوتەر ناساند

لە دوای یاری فۆرزا هۆرایزن ٣ـی ٢٠١٦ ئێستا فۆرزا هۆرایزن ٤ بەشێکی نوێیە و دوێنێ مایکرۆسۆفت لە کۆنگرەی E3ـی خۆی تایبەت بە یارییەکان نمایشیکرد کە بۆ هەردوو سەکۆی ئێکسبۆس و ویندۆوز بەردەست دەبێت. E3 گەورەترین کۆنگرەی جیهانییە کە کۆمپانیا گەورەکانی بواری یاری نوێترین بەرهەمی خۆیان بۆیاریکەران نمایش دەکەن.
زانیاری زۆر لەسەر ئەم یارییە نییە بەڵام؛ فۆرزا هۆرایزن ٤ لەسەر گرافیکە تایبەتەکەی خۆی کە Laid-Backـە دەمێنێتەوە، واتا لێخوڕینی ئاسان بە ئاسوودەیی، وە جۆرێکە لە یارییە ئەرکادییەکان. یاریکەر بە ئازادانە بە هەموو شێوەیەک لێدەخوڕێت و دەتوانێت بە بە لایە جیاوازەکانی شارەکانی بەریتانیا بگەڕێت، وە ئۆتۆمبێلە خێرا و بە نرخەکان تاقی بکاتەوە.

ئەم بەشەیان وەرزی گۆڕاوی هەیە، کە کەش و کاریگەرەکانی یارییەکە بە پێی کات دەگۆڕێت. لەگەڵ پێشاندانی دیمەنەکان بە ڕوونی 4K.
فۆرزا هۆرایزن ٤ لە ڕۆژی ٢ی مانگی ١٠ی ئەمساڵ بۆ سەکۆکانی کۆمپیوتەر و ئیکسبۆس وەن بەردەست دەبێت.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.