هەواڵ
18, حوزهیران 2018
کۆمپانیای ئێڵ جی مۆبایلی LG X5 ڕادەگەیەنێت
کۆمپانیای ئێڵ جی بێ دروستکردنی هیچ دەنگۆیەک هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلی LG X5 بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی تا ڕادەیەک نزم لەگەڵ باتریەک بە توانستێکی گەورە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: بە قەبارەی ٥.٥ ئینچ و بە دووری ١٦:٩ و بە کوالێتی ١٢٨٠×٧٢٠ پێکسڵ
- ڕام: ٢ گێگابایت
- بیرگەی ناوەکی: ٣٢ گێگابایت و دەتواندرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە microSD زیاد بکرێت
- سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆی ئۆریۆ ٨.٠
- کامێرای پشتەوە: ١٣ مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپێکسڵ
- کێش: ١٧١ گرام
- ئەستوری: ٨.٩ میللی مەتر
- هەستەوەری پەنجەمۆر: جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوەی مۆبایل
- ڕەنگ: شین
- توانستی پاتری: ٤٥۰۰ میلی ئەمپێر
لە ئێستادا مۆبایلەکە بەردەستە لە کۆریای باشور بە نرخی ٣٣٠ دۆلار.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.