هەواڵ
23, ئەیلوول 2012
دێڵ ٥ شاشەی تازە لە زنجیرەی شاشەکانی S ڕادەگەیەنێت.
دێل ٥ شاشەی تری لە زنجیرەی شاشەکانی S راگەیاند و ئەم شاشانە ڕۆخاری پلاستیکیان نییە بەڵکو لە ڕاستەوە بۆ چەپ و لە سەرەوە بۆ خوارەوە شوشەیە و شاشەکانیش تەکنەلۆژیای ڕوونی بینینی (IPS)یان تێدا بەکارهاتووە.
یەکەم شاشەیان لەم زنجیرە کە ناوی (S2740L) بە قەبارەی ٢٧ ئینجە و، تەکنەلۆژیاکانی( HDMI)، VGA، DVI، دوو USB) لە خۆدەگرێت و نرخکەیشی نزیکەی ٤٠٠ دۆلاری ئەمریکییە. شاشەی دووەمیان کە ناوی (S2440L)ـیە و بە قەراەی ٢٤ ئینجە و لەناو هەموویاندا یەکەمە کە تەکنەلۆژیای (IPS) تێدانییە و نرخەکەشی ٣٠٠ دۆلاری ئەمریکی یە. شاشەکانی تریش لەم ٥ شاشانە بە قەبارەی ٢١ ئینجن و نرخیان ٢٠٠ دۆلاری ئەمریکییە و بەشی پێشەوەیان تەواوی شوشەیە و پشتەوەیشیان بە پلاستیکێکی بەهێز ڕووپۆش کراوە.
ئەم شاشانە بە جیاواز لە شاشەکانی تری دێل دووری 9:16 بەکارهاتووە وەک لە بەکارهێنانی دووری 16:10. روونی بنینیشیان بریتییە لە 1920×1080 پیکسڵە.
سەرچاوە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!