مێسنجەرەکان
18, ئاب 2018
پاشەکەوتکردنی داتا لە واتسئەپ لەسەر گووگڵ درایڤ بوو بە خۆڕایی

هەواڵێکی خۆش بۆ ئەوانەی کە پشت بە گووگڵ درایڤ دەبەستن بۆ پاشەکەوتکردن واتە Backup کردنی داتاکانی وەتسئەپ، ئەویش ئەوەیە چیتر ئەو زانیاریانەی کە لەسەر گووگڵ درایڤ پاشەکەوتی دەکەیت لەسەر بیرگەی گووگڵ درایڤەکەت هەژمار ناکرێت و لەمەودوا خۆڕاییە. کەواتە هەڵگرتنی فایل و بوخچە و دۆکیومێنتەکانت گشتی دەتوانیت لەوێ پاشەکەوت بکەیت بێ گوێدانە ئەوەی لەسەر ١٥ گێگاگەی گووگڵ درایڤ هەژماربکرێت.
بەگوێرەی پێگەی ئەندرۆید پۆلیس ئەم نوێکارییە بە ئیمەیڵ بە چەند بەکارهێنەرێک گەیشتووە، وە هەروەها لەسەر پەڕی پرسیارە زۆر دووبارە بووەکان لەسەر پێگەی وەستئەپ زانیاری بڵاوکراوەتەوە. کرتە بکە بۆ زانیاری زیاتر.
ئەم گۆڕانکارییە لە ڕێکەوتی ١٢\١١\٢٠١٨ دەست پێدەکات. لە بیرمان نەچێت ئەگەر زیاتر لە ساڵێک بێت باکئەپ واتە پاشەکەوتت لە داتاکانی وەستئەپ نەگرتبێت ئەوا لەدوای ئەم ڕێکەوتەوە خۆکارانە دەسڕێتەوە. کەواتە ئەگەر بەکارهێنەری وەستئەپی و ئەم تایبەتمەندیەت بەکارنەهێناوە، پەلە بکە و پاشەکەوتێک بکە بۆ ئەوەی لە دوای ڕێکەوتی دیاری کراو زانیاریەکان نەسڕێنەوە و پاشانیش سود لە گووگڵ درایڤی خۆڕایی وەرگریت بۆ پاشەکەوتی وەستئەپ.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!