هەواڵ
3, ئەیلوول 2018
بەکارهێنەرانی Huawei و Honor دەتوانن وەشانی تاقیکاری EMUI 9ـی بنیادنراو لەسەر Android Pie تاقیبکەنەوە

کۆمپانیای هواوەی لە ڕۆژی ڕابردوودا ڕووکاری EMUI 9ـی ڕاگەیاند کە ئەویش ڕووکارێکی بەکارهێنەرە و پشت دەبەستێت بە سیستمی ئەندرۆید پای 9.0 و بە هاتنی مانگی داهاتوو کۆتا وەشانی لێ بڵاودەکرێتەوە لەسەر مۆبایلی Mate 20، ئەو بەکارهێنەرانەش کە خاوەنی مۆبایلەکانی هواوەی یان هۆنەرن دەتوانن وەشانی تاقیکاری لە ڕووکارەکە دابگرن و تاقیبکەنەوە.
گۆڕانگاریەکانیش تەکنیکێکی نوێ لەخۆدەگرێت بۆ تێپەڕە وشەکان و هەستەوەری پەنجەمۆر و هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخسار، هەروەها ژمارەی پێکهاتەکان لە لیستی ڕێکخستنەکان کەم دەکرێنەوە بە ڕێژەی 100 بۆ 843 بە نزیکی و لەگەڵیشیدا چەند پێکهاتەیەکی نوێ زیاد دەکرێت بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەر هەتاوەکو بتوانێت بە شێوەیەکی خێراتر دەستی بگات بە پێکهاتەکان، هەروەها پڕۆسێسەری گرافیکی Turbo 2.0 هەڵدەستێت بە کەمکردنەوەی وەڵامدانەوەی لەمس بە ڕێژەی 36٪ و چوار یاریش زیاد دەکرێن کە ئەوانیش:- Vainglory و Arena of Valor و Rules of Survival و NBA 2K18ـن.
وەشانی تاقیکاری لە EMUI 9 بەردەست دەبێت بۆ ئەم ئامێرانەی خوارەوە:-
Huawei:-
- Huawei Mate 10
- Huawei Mate 10 Pro
- Huawei P20
- Huawei P20 Pro
Honor:-
- Honor 10
- Honor View 10
- Honor Play
بۆ داگرتنی وەشانی تاقیکاری بۆ مۆبایلەکەت سەرەتا دەچیتە ئەم ماڵپەڕە huawei پاشان ئەپی تاقیکاریەکە دادەگریت و ڕازی دەبیت بە مەرج و یاساکان و هەژمارێک دەکەیتەوە پاشان دەچیتە Personal> Join و پڕۆگرامی تاقیکاری EMUI 9 دیاری دەکەیت و پاشان بەژداربوون دابگرە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.