چۆنییەتی
5, ئهیلول 2018
چۆن هاوڕێ و گرووپەکانت لە وەتساپ بێدەنگ دەکەیت بێ ئەوەی ئاگادار بن؟

ئەپی تۆڕی پەیامنێری واتسئاپ لەو ئەپەپەیامنێرانەیە کە زۆرترین بەکارهێنانییان هەیە و مانگانە ١ ملیار بەکارهێنەری چالاکی هەیە، چونکە لەسەر هەموو سیستەمەکان کار دەکات. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی واتساپ کۆمەڵەیە واتا گفتوگۆی چەند کەسێک لە یەک کاتدا. بەڵام بەهۆی نامەزۆرەکانەوە کە لە گرووپەکانەوە دێت لەوانەیە بێزارت بکەن. بۆیە دەتوانیت گرووپەکان بێدەنگ بکەیت یان کەسەکان بلۆک بکەیت.
سەرەتا بێدەنگکردنی کەسەبێزارکەرەکان بە بێ ئاگاداری:
- گفتوگۆی ئەو کەسە بکەرەوە کە دەتەوێت بێدەنگی بکەیت.
- لای ڕاستەوە کرتە لە ئایکۆنی لیستەکە بکە.
- پاشان Mute Notification بکە و ماوەی بێدەنگکردنەکەی دیاری بکە.

بێدەنگکردن ئاگادارییەکان لە گرووپەکانی واتساپ:
- ئەو گرووپە بکەرەوە کە دەتەوێت بیدەنگی بکەیت.
- لای ڕاستەوە کرتە لە ئایکۆنی لیستەکە بکە
- پاشان Mute Notification بکە و ماوەی بێدەنگکردنەکەی دیاری بکە.
- ئەگەر دەتەوێت ئاگادارییەکان ببینیت بە بێدەنگ، سەح لە Show Notification بکە.

بلۆککردنی کەسەکان لە واتساپ:
- لە ئەپی واتساپدا لای ڕاستەوە کرتە لە ئیکۆنی لیستەکە بکە.
- بڕۆ بەشی Setting پاشان Privacy.
- کرتە لە ئایکۆنی “کۆ” بکە لای ڕاستەوە.
- ئەو ژمارەیە دیاریبکە کە دەتەوێت بلۆکی بکەیت.

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.