گووگڵ 25, ئه‌یلول 2018

دزەپێکردنی وێنەی فەرمی دوو مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای گووگڵ Pixel3 و Pixel 3XL

لەگەڵ نزیگبوونەوەی کاتی ڕاگەیاندنی گووگڵ بۆ دوو مۆبایلە نوێیەکەی کە ئەویش Pixel3 و Pixel 3XLـە لە ئێستادا ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باسێکی زۆر لەسەر ئەم دوو مۆبایلە دەکەن، پاش دزەپێکردنی وێنەکان وا دیارە Pixel 3XL لە ڕووی دیزاینەوە خاوەنی نۆچێک دەبێت لە بەشی پێشەوەی ڕوونما لەگەڵ ئەوەشدا هەردوو مۆبایلەکە لە ڕووی تایبەتمەندیەوە نزیکن لە یەکترەوە، بە پێی ڕاپۆرتەکان مۆبایلی Pixel 3XL خاوەنی ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 6.2 ئینج و مۆبایلی Pixel3 ڕوونماکەی بە قەبارەی 5.5 ئینج دەبێت لەگەڵ بوونی دوو کامێرا لە بەشی پشتەوەی هەردوو مۆبایلەکە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ.

سەبارەت بە مۆبایلەکان ئەوەی چاوەڕوان دەکرا لە بارەیانەوە وا دیارە کە بەو شێوەیە نابن بەڵام هەتاوەکو ئێستاش ناتوانین بڕیار بدەین لەسەر مۆبایلەکان، شایەنی باسیشە جۆری Pixel 3Ultra دەنگدانەوەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئەگەر هەیە کە خاوەنی تایبەتمەندی ناوازە و جیاواز بێت.

تاگەکان Pixel3 & Pixel 3XL
بۆچونی تۆ