شاومی
30, ئهیلول 2018
شاومی مۆبایلی Redmi Note 6 Proـی ڕاگەیاند بە نرخێکی گونجاو و کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەهێزەوە

مۆبایلی Redmi Note 6 Pro یەکێکە لە مۆبایلە نوێیەکانی کۆمپانیای شاومی و وەک هەمیشەش مۆبایلەکانی نرخێکی گونجاو و کۆمەڵێک تایبەتمەندی ئاست بەرزیان هەیە، Redmi Note 6 Pro خاوەنی دیزانێکی نایابە و هەڵگری نۆچە لە بەشی پێشەوەی ڕوونماکەیدا لەگەڵ دوو کامێرا لە بەشی پشتەوە و دوو کامێراش لە بەشی پێشەوە بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ و 2 مێگاپێکسڵ.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە ڕوونی 1080×2280 پێکسڵ و بە قەبارەی 6.26 ئینج
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 636
- ڕام: 3 یان 4 یان 6 گێگابایت
- بیرگە: 64 گێگابایت
- کامێرای پشەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 12+5 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 20+2 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 4000 میللی ئەمپێر
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1
- نرخ: 215$ دۆلار
- بەرواری بەردەستبوون: لە ئێستادا لە بازاڕەکانی تایلاند بەردەستە و بەم زووانەش لە بازاڕەکانی دیکەدا بەردەست دەبێت
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.