گەرمترین 30, ئه‌یلول 2018

ژمارەیەک حاڵەتی جیابوونەوەی خێزانی بەهۆی یاری PUBG لە عێراق تۆمارکران

ژمارەیەک لە سەرچاوە چەند حاڵەتێکی لێکجیابوونەوەی خێزانی (طلاق) لە عێراق بەهۆی یاری PUBGـەوە تۆمارکراون، ئەمەش بەهۆی پەرەسەندن و بەربڵاوبوونی ئەو یارییە لە نێو عێراقییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو.

سەرچاوەیەک لە ڕووسیا تودەیەوە دەڵێت زیاتر لە ١٠ حاڵەتی لێکجیابوونەوە لە دادگاکانی عێراق لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی یاری ناوبراوەوە ڕوویانداوە. جێگای ئاماژەیە کە لە هەندێک کاتدا یاری پەبجی بە هۆکاری سەرەکی ئەو لێکجیابوونەوەیە دانەندراوە بەڵکو بە یەکێک لە هۆکارە تایبەتەکان دانراوە. هەروەک سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەم حاڵەتە لە بغداد و ناوچەکانی تری عێراقیش لە گەشەسەندن دایە.

چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە هۆکاری ئەو لێکجیابوونەوانە دووربوونی هاوسەرەکانە لە خێزانەکانیان بەهۆی سەرقاڵبوونێکی لە ڕادەبەردەریان بەو یارییە؛ واتە پەبجی. ئەمە سەرباری ئەوەی کە هەندێکی تر ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆربەی یاریکەرەکان هەڵدەستن بە پەیوەندیکردن بە یاریکەری تری پیاو لەکاتی ئەنجامدانی ئەو یارییە و بەمەش دەبێتە هۆکاری ئێرەیی خێزانەکان لە هاوسەرەکانیان و دەرئەنجام جیابوونەوە.

سەرچاوە :
تاگەکان PUBG
بۆچونی تۆ