10
کۆمپیوتەر 4, تشرینی یه‌كه‌م 2018

لاپتۆپی Alienware m15 ڕاگەیەندرا

بێگومان ئەمساڵ ساڵی لاپتۆپی تایبەت بە یارییە ڤیدیۆییەکانە کە خاوەن لێواری کەمن و زۆر جار کێش و ئەستووریشیان کەمە، وەک لاپتۆپەکانی:

MSI GS65, Gigabyte Aero 15x v8, Razer Blade 15

بەڵام Alienware تاوەکوو ئێستا لاپتۆپێکی لەو شێوەیەی دروست نەکردبوو، ئێستاش m15ی دروست کردووە و دەڵێت بۆیە وا درەنگ هاتووەتە کێبڕکێکە چونکە پەلەی نەکردووە و ویستویەتی پتەوی لاشە نەکاتە قوربانی شێوەی جوان و کێشی کەم.

m15 بە بەراورد بە Alienware 15ی ئاسایی لە هەموو ڕوویەکەوە بچوکترە، درێژی(٣٦.٣سم بەرامبەر ٣٨.٩سم)، پانی(٢٧.٥سم بەرامبەر ٣٠.٥سم)، ئەستووری(٢.١سم بەرامبەر ٢.٥٤سم)، کێش(٢.١٦کگم بەرامبەر ٣.٤٩کگم!).

بێگومان ئەم هەموو بچوکییە بەبێ قوربانی تێپەڕ نابێت، وەک نەبوونی هەڵبژاردەی Core i9 و GTX 1080 و G Sync و چەند شتێکی دیکەش، بەڵام بە وتەی دێڵ کە خاوەنی Alienwareە دەکرێت لە داهاتوودا و بە یارمەتی ژووری هەڵمی ئەو هەڵبژاردانەش زیاد بکرێن.

لاپتۆپەکە لە ٢٥ی ئەم مانگە بەردەست دەبێت و لە ١٢٩٩ دۆلار دەست پێدەکات، هەڵبژاردەکانی بریتین لە Core i5-8300H و Core i7-8750H، گرافیک کاردی Geforce GTX 1060 و 1070 Max Q، ڕام تاوەکوو ٣٢گب لە جۆری DDR4، فراوانی پاتری 60Wh و 90Wh، ڕوونمای FHD IPS 60Hz و FHD TN 144Hz و 4K IPS 60Hz.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ