هەواڵ
6, تشرینی یهكهم 2018
وێنەیەکی دزەپێکراو نرخی هەردوو مۆبایلی Huawei Mate 20 Pro و Huawei Mate 20 ئاشکرا دەکات

سەرەڕای بوونی چەند هەواڵێکی دزەپێکراوی زۆر لە بارەی هەردوو مۆبایلی Huawei Mate 20 Pro و Huawei Mate 20 بەڵام هەتاوەکو ئێستاش زانیاریەکی زۆرمان لە بارەی نرخی ئەم دوو مۆبایلە نییە بەڵام ئەمڕۆ ئەند وێنەیەکی دزەپێکراو نرخی هەردوو مۆبایلەکەی ئاشکرا کرد، ئەم لیستەی خوارەوە نرخی دابەشکەری مۆبایلەکانن و هەر بۆیە نرخەکان هەندێک جیاوازی کەمی دەبێت بە ڕێژەی 1 یان 2 دۆلار، سەبارەت بە Huawei Mate 20 لە وێنەکەدا دەردەکەوێت کە بە نرخی 799 فرانکی سویسری دەبێت واتە 800$ دۆلار بۆ جۆری بیرگەی 128 گێگابایت و بەردەست دەبێت بە ڕەنگەکانی شین و ڕەش ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کە نرخی کۆتایی مۆبایلەکە لە نێوان 850 یۆ 900 دۆلار دەبێت.


بەڵام سەبارەت بە مۆبایلی Huawei Mate 20 Pro نرخەکەی تا ڕادەیەکی زۆر جیاوازی دەبێت لەگەڵ مۆبایلی پێشوودا بە شێوەیەک نرخی 999 فرانک دەبێت واتە 1000 دۆلار و نرخی کۆتایش نزیک 1100 دۆلار دەبێت ئەمەش بە دڵنیاییەوە بۆ جۆری بیرگە 128 گێگابایت و بە هەمان شێوەش بە ڕەنگەکانی مۆبایلی پێشوو بەردەست دەبێت، مۆبایلەکانیش لە بەرواری 16/10/2018 لە لەندەن ڕادەگەیەنرێت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.