هەواڵ
2, تشرینی دووهم 2012
گووگڵ گۆڕانکاری لە Google Translate دا دەکات.
مەهماتە گاندی دەڵێت “خۆشەویستی بەهێزیترین هێزە کە ئەم جیهانە خاوەنییەتی.” خۆشەویستی لە چەند شێوەیەک خۆی دەبینیێتەوە و، هەر یەکێیشیان وەرگێرانێکی جیاوازی هەیە. ئەمڕۆ گووگڵ ٣ تایەبەتمەندی تازەی Google Translate دەناسێنیت کە یارمەتیدەرن بۆ جیاوازی کردن لە نوێوان مانای ئەم وشانە چونکە هیچ خۆشەویستیێک نابێت لەناو وەرگێرانەکان لە یادبکرێن.
تایبەتمەندی یەکەم بەناوی Reverse translations کە توانای جیاکردنەوەی وەرگێرانەکانە لە مانا جیاوازەکان و ئاشکراکردنی جیاوازی لاوەکییە لە نێوان وشە لە یەکچووەکاندا. تایبەتمەندی دووەم بەناوی Frequenciesـەو وەرگێرانە باو و ناباو و دەگمەنەکان دەردەخات. تایبەتمەندی سێیەم بەناوی Synonymsـە و وەرگێرانە هاوواتاکان کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانیت دەستەی وشە پەیوەندارەکان بناسیتەوە.
[image src=”http://imgkurd.com/bwxcha/png/c99f7c922c-encantar_screenshot.jpg.png” width=”600″ height=”400″ lightbox=”yes” align=”center”]
سەرچاوە http://googletranslate.blogspot.com
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!