ئای ئۆ ئێس
13, تشرینی یهكهم 2018
لە 50%ـی ئایفۆن و ئایپادەکانی ئەپڵ لەسەر iOS 12ـن و تۆش سیستەمەکەت نوێ بکەوە

دوای ماوەیەک لە ڕاگەیاندنی وەشانی نوێی سیستەمی ئای ئۆ ئێس بە ناوی iOS 12، زۆرێک لە ئایفۆنەکان بەم وەشانە نوێکرانەوە و ئێستاش کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، نیوەی ئایفۆن و ئایپادەکان واتا ٥٠٪ بە سیستەمی iOS 12 نوێکراونەتەوە لە کاتێکدا هێندە نییە کۆمپانیاکە وەشانەکەی بۆ ئامێرەکانی ناردووە.
بە پێی ژمارەی سەردانکەرانی ئەپ ستۆریش، لە وەشانی iOS 12 زۆرترین کڕین و داگرتن تۆمارکراوە بە درێژایی ٤ ساڵی ڕابردوو کە گەشتوەتە ٥٣٪، وە ئەمەش خێراترین گەشەی وەشانەکانی ئەپڵ بووە.
چاکسازییە نوێ و دیارەکان لە وەشانە نوێیەکەدا هۆکارێکن بۆ ئەم خێرا نوێکردنەوانە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە، نموونە خێراترکردنی سیستەمە بە ڕێژەی ٤٠٪ خێراتر لە وەشانەکانی پێش خۆی، وە هەروەها کردنەوەی ئەپەکانی سیستەمەکە خێراتر کراوە بە تایبەت ئەپی کامێرا کە ٧٠٪ خێرایی زیاتری بە خۆیەوە بینی.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.