هەواڵ
16, تشرینی یهكهم 2018
کۆمپانیای Epic Games داوای یاسایی لەسەر خاوەن کەناڵێکی یوتیوب تۆمار دەکات

هەموو سیستمەکان و بە تایبەتیش یاریەکان کە بەردەوام خاڵی لاوازی و کەلێنیان هەیە و وا دەکات لە ڕێگەیەوە هاک بکرێن و خەڵکانی دیکە بە هۆیەوە سوودمەند ببن، لە ماوەی ڕابردوودا یاری فۆرتنایت کە ناوبانگێکی زۆری هەیە کۆمەڵێک کەلێنی تێدا دۆزرایەوە لە ڕێگەیەوە هاککەران دەیانتوانی دەستکاری یاریەکە بکەن و هەندێک ئاسانکاری بۆ زیاد بکەن هەتاوەکو یاریدەدەر بێت بۆ بردنەوەیەکی زیاتر، بەڵام کۆمپانیای ناوبراو لەگەڵ دۆزینەوەی بۆ هەر کەسێک کە هەڵدەستێت بە هاککردنی یاریەکە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکردنەوە.
ئێستاش کۆمپانیاکە داوای یاسایی لەسەر براندن لۆکاسی خاوەن کەناڵی Golden Modz تۆمار کردووە، براندن لە کەناڵەکەیدا خاوەنی 1.7 ملیۆن سەبسکرایبە و هەڵدەستێت بە هاککردنی کۆمەڵێک لە یارییەکان بە هۆی کەلێن یاخود چەند ئامڕازێکەوە پاشان بۆ بە دەستهێنانیان پێویستە سەردانی ماڵپەڕەکەی بکەیت هەتاوەکو بیکڕیت، سەرەڕای ئەوەی گەشەپێدەرانی یاری فۆرتنایت پەیوەندیان بە ناوبراوەوە کردووە و ئاگاداریان کردووەتەوە کە ڤیدیۆکانی بسڕێتەوە بەڵام براندن لە کارەکانی بەردەوام بووە و بە هۆکاری ئەوەی وتوویەتی چەندین کەناڵی دیکە هەیە کە هەمان کار دەکەن و هەتاوەکو ئێستاش ڕووبەڕووی دادگا نەکراونەتەوە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.