جۆراوجۆر 10, تشرینی دووه‌م 2012

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا!

لە ١ی تشرینی دووەمی…

ساڵی ١٩٥٠ ڕۆژی لەدایک بوونی Mitchell Kaporی دامەزرێنەی کۆمپانیاى بەرنامەسازی Lotus Software و یەکەم بەڕێوەبەری دامەزراوەی مۆزێلایە.
ساڵی ١٩٦٠ ڕۆژی لەدایک بوونی Tim Cookی بەڕێوەبەری ئێستای کۆمپانیای ئەپڵە.
ساڵی ١٩٩٤ ڕۆژی تۆمارکردنی Amazon.com کە یەکەم بازاڕگەی سەرهێڵە.

لە ٢ی تشرینی دووەمی…

ساڵی ١٩١٦ ڕۆژی لەدایکبوونی زانای بیرکاری و کۆمپیوتەر Adriaan van Wijngaardenـە و یەکەم خەڵاتی لە بواری کۆمپیوتەر لە ساڵی ١٩٨٦ بەدەستهێنا.
ساڵی ١٩٨٨ Robert Morris یەکەم کرمی کۆمپیوتەری بڵاوکردەوە کە توشی زیاتر لە ٦٠٠٠ هەزار پێداویستییەکانی ڕاگەیاندن هات.

لە ٣ی تشرینی دووەمی…

ساڵی ١٩٦٢ ڕۆژی لەدایک بوونی Gabe Newell دامەزرێنەری کۆمپانیای ڤاڵڤی تایبەت بە گەیمە ڤیدیۆییەکان.
ساڵی ١٩٧١ ڕۆژی دەرچوونی Unix کە یەکەم سیستەمی کۆمپیوتەرەکانە و لەلایەن فەرمانبەرێکی کۆمپانيای At&tـەوە نوسراوە.

لە ٤ی تشرینی دووەمی...

ساڵی ١٩٥٢ ڕۆژی دامەزراندنی ئاژانسی ناسایە.

لە ٥ی تشرینی دووەمی…

ساڵی ٢٠٠١ ڕۆژی کردنەوەی پێگەی Stumbleupon.com تایبەت بە پێشکەشکردنی پەڕەکانی وێب و ڤیدیۆ و وێنەو…هتدە.
ساڵی ٢٠٠٧ گووگڵ سیستەمی ئەندرۆیدی بڵاوکردەوە.
ساڵی ٢٠٠٩ ستیف جۆبز نازناوی Chief Executive of the contract گۆڤاری فۆرچنی پێدرا.

لە ٦ی تشرینی دووەمی…

ساڵی ١٩٦٨ ڕۆژی لەدایک بوونی Jerry Yang دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری پێشووی پێگەی یاهوو.
ساڵی ١٩٨٠ مایکرۆسۆفت بەڵێننامەی لەگەڵ ئای بی ئێم ئیمزاکرد بۆ دروستکردنی سیستەمی ئیشپێکردنی کۆمپیوتەر.
ساڵی ١٩٩٨ مایکرۆسۆفت کۆمپانیای LinkExchangeی بە بڕی ٢٦٥ ملیۆن کڕی.

لە ٧ی تشرینی دووەمی…

ساڵی ١٩٣٩ ڕۆژی لەدایکبوونی Barbara Liskov کە زانای کۆمپیوتەرە و ئێستاش پرۆفیسۆری ئەندازیاریە لە ماساچوسەتەس.

لە ٨ی تشرینی دووەمی…

ساڵی ١٨٩٥ Wilhelm Rontgen تیشکی ئێکس ڕەی ئاشکراکرد.
ساڵی ١٨٩٨ کەسایەتی Nikola Tesla بیرۆکەی ڕیمۆت کۆنترۆڵی داهێنا.

لە ٩ی تشرینی دووەمی…

ساڵی ٢٠٠٤ ڕۆژی دەرچوونی یەکەم وەشانی وێبگەڕی (مۆزێلا فایەرفۆکس)ـە.

 

بۆچونی تۆ