هەواڵ
16, تشرینی دووەم 2018
مۆبایلی Honor Magic 2 لە جیاتی نوێکاری ڕووکاری EMUI ڕووکارێکی دیکەی پێدەگات

مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئۆنەری سەر بە هواوەی هەمیشە ڕووکاری EMUIـی بەکارهێنراو لە مۆبایلەکانی هواوەی لەسەر مۆبایلەکانی جێگیرکردووە بە نوێترین مۆبایلەکانیشیەوە لەوانە Honor Magic 2 کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕووکاری EMUI 9ـی پێگەیشتبوو، بەڵام ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو مۆبایلی Honor Magic 2 نوێکاریەکی پێدەگات و ڕووکاری مۆبایلەکە دەکاتە وەشانی Magic 2.0ـی بنیادنراو لەسەر ئەندرۆید پای 9.0 و بە پێی کۆمپانیاش سیستمێکی پێشکەوتووە و بنیادنراوە لەسەر تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد.

ڕووکاری Magic 2.0 ڕووکارێکی تەواو کەشخەیە و تیایدا دیزاینی ئایکۆنەکان و لیستەکان و ڕەنگەکان گۆڕدراوە لەگەڵ ئەوەشدا بنیادنراوە لەسەر تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد هەروەها لە سیستمەکەدا یاریدەدەری دەنگی YoYo بەکاردەهێنرێت و لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا چاکسازی ئاسایشی مانگی 11ـی لەگەڵدا ڕەوانەکراوە، هەتاوەکو ئێستا هیچ یەکێک لە مۆبایلەکانی ئۆنەر بێجگە لە ڕووکاری EMUI هیچ ڕووکارێکی دیکەی لەسەر جێگیرنەکراوە و دیاریش نییە ئەم ڕووکارە نوێیە بەردەست دەبێت بۆ سەرجەم مۆبایلەکان یاخود تایبەت دەبێت بە مۆبایلەکانی Magic کە لە ناوەکەیەوە دیارە.

هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.