ئەپ و نەرمەکاڵا 21, تشرینی دووه‌م 2018

6 ئەپ بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای گووگڵ پلەی

ژمارەیەک ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای گووگڵ پلەیدا دەبنە خۆڕایی و ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانن.

Notesonly Pro – Simple Notepad

بە دیزاینێکی ڕێک و سادە لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت تێبینیەکانت بنووسیت و جیایان بکەیتەوە لە ڕێگای ڕەنگەکانەوە لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت بەشداری پێبکەیت لەگەڵ ئەپەکانی دیکە، هەموو ئەمانەت پێشکەش دەکات بێ ئەوەی بێزارت بکات بە هیچ ڕیکلامێک.

Applock Pro

یەکێکە لە باشترین ئەپەکانی پاراستنی فایلی وێنە و ڤیدیۆ و نامە و ئەپەکان ئەمەش لە ڕێگای تێپەڕە وشە و هەستەوەری پەنجەمۆر لەگەڵ ئەوەشدا لە کۆگای گووگڵ پلەی ڕێژەی بەدڵبوونی 4.5/5 بە دەستهێناوە لە لایەن زیاتر لە 7000 بەکارهێنەر.

Lecture Notes – Classroom Notes Made Simple

ئەپەکە ڕێگەت پێدەدات تێبینی نووسینەکانت تۆمار بکەیت لە ڕێگای دەنگەوە ئەمەش گونجاوترە لە کاتی کۆبوونەوەکاندا، لەگەڵ ئەوەشدا ئەپەکە پشتگیری دەکات لە بەشداری پێکردنی فایلە دەنگیەکان لەگەڵ ئەپەکانی دیکەدا.

Mermaid Icon Pack

کۆکراوەی ژمارەیەک لە ئایکۆنی هەندێک لە ئەپەکانە و بە شێوازێکی ڕێک و سادە دیزاینکراونەتەوە، ئەپەکە زیاتر لە 200 ئایکۆنی جۆراوجۆر لە خۆدەگرێت و تۆش دەتوانیت لە ڕێگەی داگرتنی لانچەرێکەوە سوودیان لێ ببینیت.

Stay Alive VIP

هەروەک لە ناوەکەیدا دیارە ئامانج لە یاریەکە مانەوەیە بە زیندوویی لە دورگەیەک کە دڕندە لە خۆدەگرێت و هەوڵی کوشتنت دەدەن هەر بۆیە تۆش دەبێت لە ڕێگای ڕاوکردنی ماسیەوە خۆراک پەیدا بکەیت و خێمەکەت بپارێزیت.

Selfie Camera Pro

ئەپێکی کامێرایە و زیاتر گرنگی بە تایبەتمەندی جوانکردنی ڕووخسار دەدات لەگەڵ بوونی چەندین تایبەتمەندی دیکە لەوانەش هەڵبژاردنی ئەو شتەی دەتەوێت تۆماری بکەیت هەتاوەکو باشتر ڕێکخستنەکانی کامێرای لەگەڵدا بگونجێنیت.

تاگەکان ئەندرۆید
بۆچونی تۆ