10
ئای ئۆ ئێس 28, تشرینی دووه‌م 2018

6 ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای ئەپ ستۆر

ژمارەیەک ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای ئەپ ستۆردا دەبنە خۆڕایی و ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانن.

btw – puzzle maze

یاریەکی نهێنی ئامێزە و تیایدا دەبێت هێڵەکە بگەیەنیت بە خاڵەکان بەڵام هەندێک لە خاڵەکان دیار نین پێویستە لە ڕێگەی دوگمەیەکی ناو یاریەکە ئاڵوگۆڕ بە دەرکەوتن و دیارنەمانی خاڵەکان بکەیت.

Real Drift Car Racing

یاریەکی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلە و گرافیکێکی سێ دووری ڕوونی بەرز لە خۆدەگرێت و دەتوانیت بە شێوازێکی ئاسانیش کۆنتڕۆڵی یاریەکە بکەیت.

Videdit – Handy Video Editor

یەکێکە لە ئەپە سادەکان بۆ دەست کاریکردنی وێنە و ڤیدیۆکان هەروەها زۆر گونجاوە بۆ جۆرە کۆنەکانی ئایفۆن لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی کۆمەلێک تایبەتمەندی بەهێزە وەک گۆڕینی ڤیدیۆ بۆ وێنەی جوڵاو GIF یان دروستکردنی پارچە ڤیدیۆ بە بەکارهێنانی کۆمەڵێک وێنە.

Infinity Loop Premium

ئەم یاریە ماوەی 12-14 کاتژمێرت پێدەدات بۆ گەیاندنی کۆمەڵێک هێڵ بە یەکتر بە شێوەیەک یاریەکە ناکۆتایە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک جار شێوەی سەیر و نەناسراوت بۆ دروست دەبێت هەندێک جاریش شێوەی پاڵەوانەکان یان ئاژەڵەکان دەبێت.

Chiro Board Review

ئەم ئەپە هەڵدەستێت بە پێدانی ئامۆژگاری و کۆرسی جیاواز لە بوارەکانی شیکردنەوەی لەشی مرۆڤ لەگەڵ زانینی فەرمانەکانی هەر ئەندامێک.

Art filters

یەکێکە لە ئەپەکانی دەستکاریکردنی وێنە تیایدا دەتوانیت بە شێوازێکی ئاسان وێنەکانت دەستکاری بکەیت و کاریگەری سێ دووری نایابیان بۆ زیاد بکەیت.

تێبینی:-

  • گەر ئەپ و یاریەکان بە هۆی جیاوازی وڵاتەوە لە لات بەردەست نەبوو تەنها یەکێک لە ئەپی VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و وڵاتەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA)، هەروەها ئەپەکان هەتاوەکو ماوەیەکی نادیار بە خۆڕایین بەڵام بە شێوەیەکی گشتی هەتاوەکو 24 کاتژمێرن هەر بۆیە لە کاتی بە پارە بوونەوەی ئەپەکان مانای تەواو بوونی کاتەکەی دەگەیەنێت.
تاگەکان ئای ئۆ ئێس
بۆچونی تۆ