تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
30, تشرینی دووهم 2018
ئینستەگرام تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ بەشی ستۆری تۆڕهكه زیاد كرد

لە دوای نزیکەی ١٨ مانگ لە کارکردن و تاقیکردنەوە لەسەر تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ بەشی ستۆری تۆڕی ئینستەگرام بە ناوی Close Friends، دواجار ئەمڕۆ کۆمپانیاکە تایبەتمەندییەکەی بۆ بەشێک لە بەکارهێنەرانی بەردەستکرد.
تایبەتمەندییەکە هاوشێوەی کۆمەڵەیەک وایە کە Close Friends ڕێگەت پێ دەدات لیستێک دروست بکەیت و هاوڕێ نزیک و متمانە پێکراوەکانت دیاری بکەیت و زیادیان بکەیتە لیستەکە. بە مەبەستی هاوبەشیپێکردنی ستۆرییەکانت بە تەنها لەگەڵ ئەواندا.
ئەم تایبەتمەندییەش بۆ ئەو کەسانە باشە کە متمانە بە هەندێک لە هاوڕێکانیان ناکەن بۆ دانانی ستۆرییەکانیان، یان دەیانەوێت تەنها ستۆرییەکانیان لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی نزیکەکانیاندا هاوبەشی پێ بکەن.
چۆنیەتی بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە (iOS):
- کردنەوەی ئەپی ئینستەگرام و چوونە سەر بەشی هەژمار، لە پاشان کردنەوەی وێنۆچکە ٣-هێڵە ئاسۆییەکە لە دەستە ڕاستی سەرەوە.
- کرتە کردن لە دوگمەی Close Friends List و لە پاشان دیاریکردنی ئەو هاوڕێیانەی کە دەتەوێت زیادیان بکەیتە لیستەکە.
:no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13588978/Close_Friends___EN_1.png)
- کاتێک تەواوبووی لە زیادکردنی هاوڕێکانت بۆ لیستەکە، بڕۆرەوە پەڕەی سەرەکی ئەپەکە و لە دەستە چەپی سەرەوەدا kرتە لە وێنۆچکەی کامێرادا بكه و وێنه یان ڤیدیۆ بچركێنه و تۆمار بكه.
- لە دوای چرکاندنی وێنە یان تۆمارکردنی ڤیدیۆ، پێش بڵاوکردنەوەی لە بەشی خوارەوە دوگمەیەک دەبینیت کە وێنۆچکەی ئەستێرەیەکی لەسەرە و لە خوارەوەی نووسراوە Close Friends، کرتەی لەسەر بکە.

بە ئەنجامدانی کردارەکانی سەرەوە ستۆرییەکانت تەنها لای ئەو هاوڕێیانە هاوبەشی پێ دەکرێت کە دیاریت کردبوون.
وە هەروەها هاوڕێ دیاریکراوەکانت دەتوانن ستۆرییەکانی خۆیان لە لیستەکەدا دابنێن. بەو مانانەی کە بە تەنها تۆ مافی هاوبەشیپێکردنی ستۆریت نابێت لە لیستەکەدا.
هەروەها لە پەڕەی سەرەکی ئەپەکە ستۆرییەکە بە بازنەیەکی سەوز بە چواردەوریەوە لەوانی تر جیادەکرێتەوە. ئەگەر تایبەتمەندییەکە هێشتا بۆ تۆ زیاد نەبووە، ئەوا ئاساییە و بەمزووانە بۆ تۆ و گشت بەکارهێنەرانی تۆڕەکە زیاد دەبێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.