گووگڵ
3, كانونی یهكهم 2018
گەڕانی گووگڵ بە دیزاینی مەتێریاڵەوە لەسەر وێب نوێکرایەوە

هەروەک لە پێشووتردا ئاماژەمان بە نوێکردنەوەی دیزاینی هەریەک لە وەرگێڕی گووگڵ و Google Maps و چهند خزمهتگوزاریهكی تری گووگڵ دابوو بۆ دیزاینی مەتێریاڵ، ئهمڕۆ گووگڵ دیزاینی مهتڕیاڵی بۆ یهكێكی تر له خزمهتگوزارییهكانی زیاد كرد كه ئەویش بەشی گەڕانی گووگڵە.
گووگڵ هەنگاوی زیاتر دەنێت بۆ زیادکردنی دیزاینی مەتێریاڵ و ڕازاندنەوەی تۆڕەکانی بە دیزاینەکە. لەگەڵ دیزاینە نوێیەکەدا بۆ بەشی گەڕانی گووگڵ، شریتی نووسینی وشە بۆ مەبەستی گەڕان گۆڕانکاری دیاری بەسەردا هاتووە و لایەکانی بازنەیی کراونەتەوە، هەروەها لەگەڵ خستنە سەری نیشاندەری ماوسی کۆمپیوتەرەکەت بۆ سەر شریتی نووسینی وشە سێبەرێکی ڕەشی کەم لە چواردەوری شریتەکە زیاد دەبێت.
لە ئێستادا دیزاینەکە بە تەنها بۆ بەشی All ی تۆڕەکە نوێکراوەتەوە. بەشەکانی Images و News و Maps و ئەوانی دیکە هێشتا دیزاینی مەتێریاڵیان بۆ زیاد نەکراوە و لەسەر دیزاینە کۆنەکە ماونەتەوە. بەڵام ئەمە جێی نیگەرانی نییە و لە داهاتوودا بۆ گشت بەشەکانی گەڕانی گووگڵ دیزاینەکە نوێ دەکرێتەوە.
دیزاینی نوێ:

ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.