ڕێنمایی
4, کانوونی یەکەم 2018
چۆنییەتی ناچالاککردنی ڕاستکردنەوەی خۆکارانە Auto Correction لە تەختەکلیلی Gboard لە iOS و Android

ڕێژەیەکی زۆر لە ئێمە تەختەکلیلەکەی گووگڵ بەناوی Gboard لەسەر مۆبایلەکانمان بەکاردەهێنین، بەڵام ئەوەی هەندێک کات جێگەی نیگەرانییە بە شێوەیەکی بنچینەیی ڕاستکردنەوەی خۆکارانە چالاککراوە و وشەکانت بۆ ڕاست دەکاتەوە بەبێ ئەوەی خۆت بتەوێت، بەتایبەتی لە کاتی زۆر نەخوازراو کە تۆ ناتەوێت ئەوە ڕووبدات. ئینجا بۆ ئەوەی لە ئەمەت ڕووبەڕوو نەبێتەوە پێویستە ئەم تایبەتمەندییە ناچالاک بکەیت. لە خوارەوە لەگەڵمان بن و ڕوونکردنەوە لەسەر هەردوو سیستەمەکە باسکراوە.
ئەگەر دەتەوێت ئەپەکە دابگریت کرتە بکە Android | iOS
چۆنیەتی ناچالاککردنی ڕاستکردنەوەی خۆکارانە Auto Correctionی جیبۆرد لەسەر ئەندرۆید
١- ئەپی جیبۆرد بکەوە و بچۆ بۆ Text Correction یان لەسەر تەختەکلیلەکە پەنجە لە کۆما بدە بۆ ماوەیەکی درێژ ڕاستەوخۆ دەتگوازێتەوە بۆ بەشی Settings و لەوێ Text Correction هەڵبژێرە.

٢- ئێستا لەم بەشە هەوڵبدە بژاردەی Auto-Correction ناچالاک بکە بۆ ئەوەی لەمەودوا تەختەکلیلەکە خۆکارانە ڕاستکردنەوەت بۆ ئەنجام نەدات.

چۆنیەتی ناچالاککردنی ڕاستکردنەوەی خۆکارانە Auto Correctionی جیبۆرد لەسەر ئای ئۆ ئێس
١- ناچالاککردنە نزیکە لەوەی ئەندرۆید. یەرەتا ئەپەکە بکەوە و بچۆ بۆ Keyboard Settings.

٢- لەناو ئەم بەشە بژاردەی Auto correction ناچالاک بکە. ئێستا خۆکارانە وشەکان ڕاست ناکرێنەوە.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!