رەقەکاڵا

پڕۆسێسەری سناپدراگۆن 855 بۆ مۆبایلەکانی 5G ڕاگەیانرا

ڕەقەکاڵای سناپدراگۆن ٨٥٥، بەرهەمی نوێی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ڕەقەکاڵا و پڕۆسێسەر “کوالکۆمە” کە ئەمڕۆ ٥ی ١٢ لەلایەن کۆمپانیاکەوە ڕاگەیانرا. ساڵی پار سناپدراگۆن ٨٤٥ی پێشکەوتوو و بەهێز ڕاگەیانرا، بەڵام سناپدراگۆنی ئەمجارە تەنیا بەهێزتر نییە، بەڵکو کوڕی مۆبایلەکانی 5Gـیە و لە مۆبایلەکانی داهاتوو دیار دەکەوێت، چونکە کوالکۆم دەڵێت دەتوانێت فرە گێگابایت بە پێی توانای 5G لە چرکەیەکدا دابگرێت.

ئەم پڕۆسێسەرە نوێیە قۆناغێکی دیکەیە بۆ مۆبایلەکان. چونکە لە ‌خێراییدا، وە لە پارێزگاریکردن لە پاتری و چارەسەرکردنی وێنەکانی کامێرا و یاریکردن پێشەنگە. لە هەموو تایبەتمەندییەکاندا سناپدراگۆن ٨٥٥ پێشکەوتن دەدات بە مۆبایلەکەت.

سناپدراگۆن ٨٥٥ بە ڕێژەی ٣ ئەوەندەی نەوەکانی پێش خۆی توانای چارەسەرکردنی ژیری دەستکردی هەیە. کوالکۆم دەڵێت بەهۆی زیادکراوی نوێیەوە لە سناپدراگۆن ٨٥٥، کامێرای مۆبایلەکانی داهاتوو دەتوانن بزانن چی و کێ وێنە دەگرن، ئەو کامێرایانەی کە تایبەتمەندی ژیری دەستکردیان هەیە. هەروەها لە یارییەکاندا تەکنەلۆژیای (خەیاڵ لە ڕاستی) باشتر کراوە بەڵام کوالکۆم زانیاری زیاتری نەداوە.

یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی دیکە ئەوەیە، قەبارەکەی لەسەر تەکنەلۆژیای ٧ نانۆمەتری بنچینەکراوە، کە ئەم قەبارەیە بچووکترینە لە ئێستادا لە کاتێکدا سناپدراگۆن ٨٤٥ و ٨٣٥ قەبارەیان ١٠ نانۆمەتر بوو. ئەم قەبارە بچووکەش مانای هێزی زیاتری پڕۆسێسەرەکە دەدات، لە خێرایی و ژیانی پاتری مۆبایل.

ئەم کوڕە لێزانە لە تەکنەلۆژیای هەستەوەری ٣-دووری پەنجەمۆریش لە ژێر ڕوونما دەزانێت. بەو مانایەی بچووکترین هەست وەربگرێت لەلایەن پەنجەی بەکار‌هێنەرەوە، تەنانەت بە چەند پەنجەیەک یان بە شووشەی پارێزەریشەوە لەسەر مۆبایلەکەت بێت ئەم کاری خۆی دەکات. باشترین نموونەش گالەکسی S10 کە لە مانگی ٢ی ساڵی داهاتوودا دەیبینین. نموونەکانی دیکەش وەک وەن پڵەس 6T وە شاومی می میکس ٣ و زۆرێکی دیکە…

سەرچاوە :

5 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498