10
زمانە بیانیەکان 13, كانونی یه‌كه‌م 2012 بۆچوون

فەرهەنگی قەسڵان وەرگێڕی ئینگلیزی – کوردی – عەرەبی بۆ کۆمپیوتەرەکەت دابگرە.

فەرهەنگە کوردییەکان بۆ سیتەمی ویندۆز ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندان و ڕۆژبەڕۆژیش پێشکەتووتر دەبن! فەرهەنگی قەسڵانیش یەکێکە لەم فەرهەنگە نایابانەی کە فەرهەنگێکی سێ زمانییە و بەشێوەیەکی سەرکەوتوو دیزاینکراوە. شایەنی باسە ئەم فەرهەنگە 50000 وشەی لەخۆ گرتووە کە دابەشکراوە بە سەر 24 بەشدا (کەشناسی، زانستی سیاسی، ڕووەک زانی، ڕۆژنامەوانی، تەلارسازی، ئەلیکترۆنیک، میکانیک، پزیشکی، زمان، بایۆلۆجی، ڕێزمان، دەروونناسی، کۆمەڵناسی، فیزیا، زەویزانی، ئەستێرەناسی، ئابووری، مافناسی، ئەدەبیات، فەلسەفە، جوگرافیا و سرووشت، کیمیا، ئامار، بیرکاری و کۆمپیوتەر ). لەم فەرهەنگەدا دەتوانین بە هەر سێ زمان گەڕان ئەنجام بدەین. لەگەڵ ئەم فەرهەنگەدا جگە لەوەی دەتوانی مانای وشەکان بزانی، وشەکانیشت بۆ دەخوێنێتەوە.

دیمەنێک لە فەرهەنگەکە:

تایبەتمەندیەکان:
ناوی بەرنامە: Qaslan Dictionary
قەبارە: 11 مێگابایت
بەنامە ساز: سەرکۆ محمد عبدلله

لێرە فەرهەنگەکە دابگرن:

بۆچونی تۆ