ئای ئۆ ئێس
19, کانوونی یەکەم 2018
7 ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای ئەپ ستۆر

بەردەوام گەشەپێدەران هەڵدەستن بە بەردەستنی کردنی ئەپە بە پارەکانیان بە شێوەی خۆڕایی و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، لەم بابەتەشدا کۆمەڵێک ئەپ دەخەینە ڕوو کە بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای ئەپ ستۆردا بوونەتە خۆڕایی.
ئەگەر کێشەت لە تێگەیشتنی وانەی بیرکاری و چارەسەرکردنی نموونە بیرکاریەکان هەیە ئەوا ئەم ئەپە هەڵدەستێت بە چارەسەرکردنی چەند نموونەیەکی سەختی بیرکاری لە ڕێگەی کۆمەڵێک هەنگاوی جیاوازەوە.

چی ڕوودەدات گەر ورچەکان جیهان داگیر بکەن؟ ئەمە چیرۆکی ئەم یاریەیە و تیایدا پێویستە لە سەرت بجەنگیت لەگەڵ ورچەکاندا هەتاوەکو مرۆڤایەتی ڕزگار بکەیت.
لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت لیستی کارەکانی ڕۆژانەت ڕێکبخەیت و ئاسانکاریەکی زۆریشت بۆ دەکات بە شێوەیەک بەستراوەتەوە بە خزمەتگوزاری هەوری ئای کلاود هەتاوەکو بتوانیت لە سەرجەم ئامێرەکانتەوە سەردان و گۆڕانکاری ئەنجام بدەیت لە لیستەکەدا.
80 Day App
80 ڕۆژ ئەپێکە لە ڕێگایەوە دەتوانیت چاودێری باری لەشت بکەیت بە شێوەیەک پێویستە هەموو ڕۆژێک و بۆ ماوەی 80 ڕۆژ هەڵبستیت بە داخڵ کردنی زانیاریە خۆراکیەکان و ڕاهێنانەکانت، ئەپەکەش لەم ماوەدا هەڵدەستێت بە پێدانی ئامۆژگاری و پێشنیار ئەمەش بە پێی کێشی لەشت و ئامانجەکانت.
A320 Cockpit
ئەم ئەپە دیزاین کراوە بە هاوکاری دوو لە لێزان ترین فڕۆکەوانەکان هەتاوەکو لە ڕێگایەوە بەکارهێنەر بتوانێت فێری لێخوڕینی فڕۆکە ببێت، یاریەکەش چۆنیەتی لێخوڕینی فڕۆکەیەک دەنوێنێت لە جۆری A320.
لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت پێوانەی تەنە جیاوازەکانی دەوروبەرت بکەیت ئەمەش لە ڕێگای کامێرای ئایفۆن یان ئایپادەکەوە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت.
لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت وێنە و ڤیدیۆکانی ناو ئایفۆن یان ئایپادەکەت بشاریتەوە و بیانپارێزیت لە ڕێگەی تێپەڕە وشەوە.
تێبینی:
- ئەپەکان بۆ ماوەیەکی نادیار بە خۆڕایین و بە شێوەیەکی گشتیش هەتاوەکو 24 کاتژمێر بەخۆڕایی دەبن هەر بۆیە لە کاتی بە پارە بوونەوەی ئەپەکان مانای تەواو بوونی کاتی بە خۆڕایی بوونیان دەگەیەنێت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.