ئەپڵ
28, کانوونی یەکەم 2018
3 ڕێکلامی ڤیدیۆیی ئەپڵ لە لیستی باشترین ڕێکلامەکانی ساڵی 2018 ـەدان

گۆڤاری Adweek گۆڤارێکی ئەمریکییە و تایبەتە بە بڵاوکراوە ڕێکلامیەکان، وەکو پیشەی هەموو ساڵێکی بۆ ئەمساڵیش باشترین ٢٥ ڕێکلامی ڤیدیۆیی دیاریکرد، ڕێکلامە ڤیدیۆییەکان لەسەر بنەمای تەکنیکی بەکارهێنراو تیایاندا دیاری کراون. هەر بەو بۆنەیەوە ٣ ڕێکلامی ڤیدیۆیی ئەپڵ لە لیستی باشترین ٢٥ ڕێکلامەکاندا هەن.
٣ ڕێکلامە ڤیدیۆییەکەی ئەپڵ لە سەروو پلەکانی ٢٠ ـەوەن، ئەوانیش بریتین لە؛
ڤیدیۆکە تایبەت بە تایبەتمەندی ناسێنەرەوەی دەمووچاو (Face iD)ـی ئایفۆن ئێکسە. لە مانگی ٣ ـی ئەمساڵدا بڵاوکراوەتەوە و خاوەنی ١٣ ملیۆن بینەرە تاوەکو ئێستا و لە لیستی باشترین ڕێکلامەکاندا پلەی ١٩ ـهیەمینی گرتووە.
https://www.youtube.com/watch?v=-pF5bV6bFOU
- Share your Gifts (دیارییهكانت ببهخشه)
ڤیدیۆکە تایبەت بە هاندانی خەڵکییە بۆ بەخشینی دیارییەکانیان لە پشووەکانی مانگی ١٢ ـەدا. لە مانگی ١١ ـی ئەمساڵدا بڵاوکراوەتەوە و خاوەنی ٢١ ملیۆن بینەرە تاوەکو ئێستا و لە لیستی باشترین ڕێکلامەکاندا پلەی ٩ ـیەمی گرتووە.
https://www.youtube.com/watch?v=3dJCroCMBPM
- Welcome Home (بەخێربێیتەوە بۆ ماڵەوە)
تایبەت بە بڵندگۆیە نوێیەکەی ئەپڵە (HomePod)، چێژی دەنگی بڵندگۆکەت بەرچاو دەخات لە ماڵدا. لە مانگی ٣ ـی ئەمساڵدا بڵاوکراوەتەوە و خاوەنی ١٦ ملیۆن بینەرە تاوەکو ئێستا و لە لیستی باشترین ڕێکلامەکاندا پلەی ٢ ـەمی گرتووە.
https://youtu.be/305ryPvU6A8
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.