ڕێنمایی

چۆنیەتی بلۆککردنی ژمارەی پەیوەندی لە ئایفۆن بەبێ هیچ ئەپێکی دەرەکی

لەوانەیە زۆرجار ژمارەیەک بێزارت بکات و تۆش نازانیت چی بکەیت، و تاکە چارەسەر بریتی بێت لە بلۆککردنی تا چیتر نەتوانێت پەیوەندیت پێوە بکات. بێگومان ئەنجامدانی ئەم کارە لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس زۆر ئاسانکراوە و بە چەند هەنگاوێکی کەم دەتوانیت ئەو ژمارەیە بەست و بڵۆک بکەیت کە دەتەوێت تا نەتوانێت پەیوەندیت پێوە بکاتەوە.

سەرەتا ئەپی Phone بکەوە و پاشان لە Recents یان Contacts بە دوای ژمارەی مەبەست بگەڕێ.

ئێستا پەنجە لەو نیشانەی سەرسوڕمانە بدە:

دواتر وەرە خوارەوە تا Block this Caller دەدۆزیتەوە، پەنجە بەو دوگمەیە دابگریت ئەوا ئەم ژمارەیە بلۆک دەبێت و ناتوانێت پەیوەندیت پێوە بکاتەوە.

بۆ جەخت کردنەوە پەنجە بە Block Contact دابگرە.

بۆ سڕینەوەی ژمارەیەکیش لە لیستی بلۆککراوان، پێویستە ئەپی Settings بکەیتەوە و پاشان ئەپی Phone، ئینجا Blocked هەڵبژێرە بۆ بینینی لیستی ئەو ژمارانەی بلۆکت کردوون و لەوێ دەتوانێت هەرچی مەبەستت بێت بیسڕیتەوە.

28 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1061