شاومی

چاوەڕوان دەکرێت شاومی Mi 9 و Mi Mix 4 سێ کامێرایان لە پشتەوە بێت و سناپدراگۆن 855 لەسەر بێت

بە گوێرەی بە دواداچوونی GF Securityی هۆنگ کۆنگ، هەریەک لە مۆبایلی شاومی Mi 9 و Mi Mix 4 سێ کامێرایان لە پشتەوە و سناپدراگۆن 855 لەسەر دەبێت. بە گوێرەی شیکەرەوانی بوارەکە شاومی می ٩ دەبێتە یەکەم مۆبایلی کۆمپانیا کە بە سێ کامێرا لەسەر پشتەوەی ڕابگەیەندرێت.

سەرباری ئەمە، می میکس ٤ هاوینەیەکی جۆری periscope دەبێت، کە ڕێگە بە نزیککردنەوەی زیاتر دەدات بەڵام پێویستی بە بۆشایی زیاتر دەبێت لەسەر ڕووی پشتەوەی، جا لە باری ئەستوری بێت یان شوێن بێت لەسەر ڕووی پشتەوەی مۆبایلەکە.

چاوەڕوان دەکرێت هەریەک لەو دوو مۆبایلە بە سناپدراگۆن ٨٥٥ بەهێزبن، کە بێگومان جێگەی سەرسوڕمان نییە چونکە ئەم دوو مۆبایلە دەبنە مۆبایلە ئاستبەرزەکانی شاومی بۆ ٢٠١٩. هەروەک دەگوترێت لەوانەیە میکس ٤ خاوەنی ڕوونمای چەماوە بێت، بەڵام ئەم زانیاریە بە هیچ شێوەیەک بڕیاری لە بارەوە نەدراوە. لە کاتێکدا وا بڕیارە می میکس ٣ بە ڕایەڵەی ٥ واتە 5G ڕابگەیەندرێت و دەبێتە یەکەم مۆبایلی شاومی بەو تۆڕەوە، پێ دەچێت می ٩ بە هەمان شێوە خاوەنی ئەم نەوەیەی ڕایەڵە بێت.

سەرچاوە:

29 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1061