مایکرۆسۆفت
8, شوبات 2019
خزمه‌تگوزاری Xbox Live بۆ به‌کارهێنه‌رانی Nintendo Switch و iOS و Android بڵاوده‌کرێته‌وه

کۆمپانیای Microsoft، كه خاوه‌نی خزمه‌تگوزاری Xbox Liveـە، ڕایگه‌یاند پلانی داهاتوویان بریتییه له بەردەستکردنی خزمەتگوزاری Xbox Live بۆ Nintendo Switch و مۆبایلە زیرهکەکان. مایکڕۆسۆفت دەڵێت بەردەستکردنی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه بۆ سه‌كۆكانی تر هۆکارێکە بۆ پێدانی دەسەڵات بە په‌ره‌پێده‌رانی یاری تا بتوانن یاریکەران لەسەر سەکۆ جیاوازەکانی وەکو ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید و سویچ بەیەکەوە ببەستنەوە، ئەمە سەرباری ئێکسبۆکس و هەر یاریەکی تر لە کۆگای مایکڕۆسۆفت Microsoft Store بۆ کۆمپیوتەرەکان.
ته‌واوی ئه‌م پلانه‌ی کۆمپانیای ناوبراو له کۆنفڕانسی GDC بڵاوده‌كرێته‌وه له ڕێکەوتی ١٨\٣\٢٠١٩ بۆ ٢٢\٣\٢٠١٩ به ناونیشانی (خزمه‌تگوزاری Xbox Live: له گه‌وره‌كردن و تێکه‌ڵکردنی کۆمه‌ڵگای یاری له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌کۆکانی تری وه‌کو Nintendo Switch و iOS و Android). له کۆنفڕانسه‌که‌دا کۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت کە پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌ن دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ران بەرزبکەنەوە بۆ ٢ ملیار ئامێری پەیوەست بوو بەم خزمەتگوزارییە.
جێی باسه، کۆمپانیای ناوبراو ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که به‌کارهێنه‌رانی خزمه‌تگوزاریه‌که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام چالاکیان هه‌یه له‌سه‌ر سه‌كۆی Xbox و PC، به‌ڵام ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که ئه‌م خزمه‌تگوزاریه زیاتر په‌ره‌ی پێ بده‌ین وه‌ک زیادکردنی چالاكی و زیاتر کردنی هاوڕێ و کۆمه‌ڵێک شتی تر.