زمانە بیانیەکان
24, شوبات 2013
دەستەواژەی پەیوەندیدار (Relative Clause) لە زمانی ئینگلیزیدا.

بە کوردی واتە (دەستەواژەی پەیوەندیدار) و ئەو دەستەواژانە بریتین لە (Subordinate Clause) واتە دەستەواژەی پاشکۆ کە هەمان کار\ئیشی ئاوەڵناوەکان دەکەن. بۆ نمونە:
She was a wicked woman. لێرە Wicked ئاوەڵناوە.
بەڵام لە نمونەی:
While they were eating, a woman who had a bad name crept into the room. ئەوا Clause ی (who had a bda name) دەبێتە Relative Clause.
Relative Clauseـەکان وەکو Postmodifer لە گرێی ناوی بەکاردەهێنرێن و بە یەکێک لە جێناوە relativeـەکان دەناسێنرێن کە ئەوانیش بریتین لە (Who, whom, whose, which, that).
هەندێک کات جێناوی Relative بەکارناهێنرێت. بۆ نمونە:
Could you be the person they’re looking for?
ئەم نمونەی سەرەوە دەتوانرا بەم شێوەیەی خوارەوە بنوسرێت:
Could you be the person whom they’re looking for؟
بە تەواوی مانایان Relative Clauseـەکان وەکو ڕستەی بچکۆلە وان. دەتوانرێت لەو ڕستەیە لاببرێن کە تێیدان بە کەمێک جیاوازی لە مانادا و بیانگۆڕین بۆ ڕستەی سەربەخۆ و لە شوێنی خۆیان. نمونە:
While they were eating, a woman who had a bad name crept into the room and knelt at the feet of Jesus.
ئەگەر Relative Clauseـەکە بگۆڕین بۆ ڕستەیەکی سەربەخۆ ئەوا ئەم ڕستەیەی سەرەوە بەم شێوەیەی لێدێت:
While they were eating, a woman crept into the room and knelt at the feet of Jesus, She had a bad name.
ڵە ڕاستیدا گونجاوە کە Relative clauseمان هەبێت کە (Finite verb) تێدانەبێـت. فرمانی ناو non-finite clauseـەکان لەوانەیە ببنە infinitive یان present participle یان past participle. ئەم نمونانەی خوارەوە زیاتر ڕوونی دەکەنەوە:
|
شێوەی فرمان
|
نمونەی دراو
|
نمونەی هاوشێوە بە بەکارهێنانی Finite verb
|
|
infinitive
|
That is the way to say it.
|
That is the way that you should to say it.
|
|
present participle
|
The woman taking has raised a large family.
|
The woman who is taking has raised a large family.
|
|
past participle
|
That’s a picture taken from a helicopter or an airplane
|
That’s a picture that was taken from a helicopter or an airplane.
|
بابەتەکە لەم لینکەوە بە PDF دابگرە، کلیک بکە بۆ داگرتن.
سەرچاوە A-Z of Grammar and punctuation by John Seely
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!