سامسۆنگ
19, شوبات 2019
دزەپێکردنی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی داهاتووی سامسۆنگ Galaxy A50

کۆمپانیای سامسۆنگ وا دیارە ئامادەکاری دەکات بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی نوێی زنجیری A بە ناوی Galaxy A50 و پێدەچێت مۆبایلەکەش خاوەنی تایبەتمەندی ناوازە بێت و بەم زووانەش بەردەست ببێت لە بازاڕەکاندا، سەبارەت بە مۆبایلەکە ئەوا نوێترین هەواڵە دزەپێکراوەکان ئاماژە بە بوونی سێ کامێرا دەدەن لە بەشی پشتەوە لەگەڵ بوونی دەرچەیەک لە جۆری USB Type-C.
لە بەشی پێشەوەش مۆبایلەکە خاوەنی نۆچێک دەبێت لە شێوەی پیتی U و کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیر کراوە کە ڕوونی 25 مێگاپێکسڵە، لەگەڵ ئەمانەشدا Galaxy A50 خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما و دەرچەی بیستۆکی 3.5 ملم ـە.
گرنگترین تایبەتمەندیە دزەپێکراوەکانی مۆبایلەکە:-
- ڕوونما: لە جۆری Super AMOLED و بە قەبارەی 6.4 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و بە دووری 19.5:9
- پڕۆسێسەر: Exynos 9610
- ڕام: 4 یان 6 گێگابایت
- بیرگە: 64 یان 128 گێگابایت و دەتوانرێت زیادبکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە هەتاوەکو 512 گێگابایت
- کامێرای پێشەوە: 25 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 25+8+5 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0
- توانستی پاتری: 4000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 15 وات
- دەرچە: USB Type-C
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما
- ڕەنگ: ڕەش و سپی و شین
- نرخ: ئاشکرا نەکراوە
- بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە
تێبینی:
- سەرجەم تایبەتمەندیەکانی سەرەوە کە ئاماژەی پێکراوە هەواڵی دزەپێکراون و ئەگەری ڕاست نەبوونیان هەیە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.