بابەتی گرینگ
22, شوبات 2019
5 یاری نوێ بۆ خزمەتگوزاری Xbox Game Pass زیاد دەکرێت

خزمەتگوزاری Xbox Game Pass بە یەکێک لە باشترین خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دادەنرێت ئەویش بە هۆکاری ئەوەی هەڵدەستێت بە بەردەستکردنی نوێترین یاریەکان بۆ بەشداربووانی خزمەتگوزاریەکە ئەویش بە بەشداربوونی مانگانەی تەنها 10$ دۆلارە، لەگەڵ ئەوەشدا خزمەتگوزاریەکە مانگانە و بە شێوەیەکی بەردەوام یاری نوێ و کۆنی بۆ زیاد دەکرێت.
یاریە زیادکراوەکان:-
- Batman: Return to Arkham
- Headlander
- Disney Epic Mickey 2: The Power of Two
ئەو یاریانەی زیاد دەکرێن:-
- The Walking Dead: Season 2 بەردەست دەبێت لە بەرواری (28/2/2019)
- Alien Isolation بەردەست دەبێت لە بەرواری (28/2/2019)
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.