هەواڵ 9, ئازار 2013

|کورتە هەواڵ| بەڕێوەبەرێکی سامسۆنگ ڕەخنە لە ویندۆز ٨ دەگرێت و بە ویندۆز ڤیستای دەچوێنێت.

بەڕێوەبەری بەشی بەرهەمهێنانی چیپ لە سامسۆنگ “دۆنگ سوو جون” لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی Korean Timesدا ڕەخنە لەدوایین وەشانی ویندۆز کە ژمارە ٨ی هەڵگرتووە دەگرێت. لەوتەکانیدا لەگەڵ ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوەدەدات کە لەگەڵ دەرچوونی ویندۆز ٨ ڕێژەی فرۆشتنی ئامێرەکان کەمبووەتەوە و پێیوایە ویندۆز ٨ لە ویندۆز ڤیستا باشترنییە! بۆ جەختکردنەوە لە وتەکان دەڵێت کە ئەو تابلێتەی مایکرۆسۆفت خۆی کە لەژێر ناوی سێرفسە  بەڵگکەیە بۆ خەراپی ئەم سیستەمە چونکە ڕێژەیەکی زۆر کەمی لێدەفرۆشرێت و  هەروەها ئولترابوکەکانیش ئەوانەی کە ویندۆز ٨ یان لەسەر بەڕێژەیەکی کەم بەکارهێنەران روویان تێدەکەن و دەیان کڕن!

سەرچاوە aitnews

بۆچونی تۆ