هەواڵ 7, ئازار 2019

نوێکاریەک ڕەوانەی فۆرتنایت کرا و گەنجینەی زێڕینیش بۆ یاریەکە زیادکرا

ڕۆژی ڕابردوو ستۆدیۆی Epic Games نوێکارییەکی ڕەوانەی یاری فۆرتنایت کرد و وەشانی یاریەکەی بەرزکردەوە بۆ 8.01، لە وەشانە نوێیەکەدا نەخشەیەک و گەنجینەیەکی زێڕینی نوێ زیادکراوە، گەنجینە شاراوەکە لە شوێنێکی یاریەکەدا شاردراوەتەوە یاخود با بڵێین نێژراوە و بۆ دۆزینەوەشی پێویستە یاریکەر نەخشەیەک بدۆزێتەوە ئەمەش لەوانەیە لەسەر زەوی یان لە نێو سندوقی Chestsـەکاندا بێت.

پاش دۆزینەوەی نەخشەکە هەندێک نیشانە دەردەکەون و دەبنە ڕێنیشاندەرێک بۆ دۆزینەوەی گەنجینەکە و کاتێکیش گەیشتیتە شوێنی مەبەست تێبینی بوونی پیتی ئێکس X دەکەیت، ئێستا ئەوەی پێویستە لەسەرت بەکارهێنانی پاچ Pickaxeـەکەتە بۆ دەرهێنانی گەنجینەکە زێڕینەکە، جێگای ئاماژە پێدانە ئەم گەنجینەیە سێ چەکی زێڕین Legendary لەگەڵ Chug Jugـێک بە یاریکەر دەبەخشێت.

هەروەها لە نوێکاری ئەم جارەدا Bottle Rockets لە یاریەکە سڕاوەتەوە و چارەسەری هەندێک کێشەش کراوە کە ڕووبەڕووی یاریکەران دەبووەوە لەسەر سەکۆ جیاوازەکان، قەبارەی نوێکاریەکەش کەمترە لە 1 گێگابایت و ڕەوانەی هەریەک لە سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و کۆمپیوتەر و ئامێری نێنتێندۆ سویچ و مۆبایل کراوە.

بینەری نوێترین ڤیدیۆمان بن، تێیدا پێداچوونەوەمان کردووە بە ئامێری Mi Home Security Camera:-

هەروەها بینەری ڤیدیۆی پێداچوونەوەمان بن بە یاری Jump Forceـدا:-

تاگەکان Fortnite
بۆچونی تۆ