هەواڵ
9, ئازار 2019
یاریەکی نوێ بۆ ماوەی دوو هەفتە بووەتە خۆڕایی لە کۆگای Epic Games

لە چوارچێوەی بەڵێنەکەیدا کۆمپانیای Epic Games هەموو دوو هەفتەیەک و بە درێژایی ساڵی 2019 یاریەک دەکاتە خۆڕایی، لەم جارەدا یاریەکی سەرکێشی کردووەتە خۆڕایی، یاریەکە لە جۆری کەسی یەکەمە و تیایدا وەک کەسایەتی سەرەکی یاریەکە لە داهاتوودایت لەسەر هەسارەیەکی سەیر، تیایدا پێویستە لە سەرت سەختیەکان ببڕیت هەتاوەکو سەربکەویت بۆ ئاستێکی دیکە، ئەمەش وات لێدەکات زیاتر ئاشنا ببیت بە شوێنەکانی نێو یاریەکە و بە نێویاندا گەشت بکەیت.
یاریەکە لە ئێستاوە هەتاوەکو بەرواری 21/3/2019 بە تەواوی بە خۆڕاییە لە کۆگای Epic Games، ئەوەی پێویستە لەسەرت بۆ بەدەستهێنانی یاریەکە داگرتنی لۆنچەری نەرمەکاڵاکەیە پاشان هەژمارێک دروست بکە یاخود ئەگەر هەژمارت هەیە ڕاستەوخۆ داخڵی بکە و بگەڕێ بە شوێن یاریەکە و زیادی بکە هەتاوەکو بۆ هەمیشە زیاد بکرێتە سەر هەژمارەکەت.
پێداویستیەکانی کارپێکردنی یاریەکە:-
- OS: Windows 7
- Processor: 2.2GHz Dual Core
- Memory: 4 GB RAM
- Graphics: 512MB VRAM
- DirectX: Version 11
- Storage: 1 GB available space
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.