10
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 13, ئازار 2019 بۆچوون

تویتەر چەند چاکسازییەکی مەزنی لە بەشی کامێرای ئەپەکەیدا ئەنجامدا

لە ماوەی ڕابردوودا تویتەر بە شێوەیەکی چر سەرقاڵی داڕشتنەوەی بەشی کامێرای ئەپەکەی بوو، هاوکات بۆ ژمارەیەکی کەمی لە بەکارهێنەرانیشی بەردەست کردبوو. ئەمڕۆ چاکسازییەکە بە دەستی ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی ئەپەکە کەوت.

لەمەودوا چرکاندن و تۆمارکردنی چرکەساتەکان خێراتر ئەنجام دەدرێت لەگەڵ تویتەردا. لە چاکسازییە نوێیەکەی تویتەردا، دەتوانیت بە پەنجە بردن بۆ بەشی چەپی ڕوونماکەت بەشی کامێرای ئەپەکەت بکەیتەوە بە مەبەستی چرکاندن، تۆمارکردن و ئەنجامدانی پەخشی ڕاستەوخۆ.

هاوکات دەتوانرێت لەگەڵ چرکاندنی وێنە و چرکەساتەکاندا، نووسین و ناونیشانی چرکاندنی وێنەکەت بۆ جریوەکەت زیاد بکەیت، بەڵام نووسین و دیاریکردنی ناونیشانەکە دەکەوێتە سەر وێنەکە نەوەک لە سەروو وێنەکە. ڕەنگی پاشبەندنی نووسینەکان پێکهاتوون لە 6 ڕەنگ.

زیادکردنی شێوازی نووسین و ناونیشان زیاتر بۆ وەڵامدانەوەی بەشی ستۆری تۆڕەکانی وەکو فەیسبووک، ئینستەگرام و ئەوانی دیکەیە.

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نوێکارییەکەی بەشی کامێرا دەگاتە دەست سەرجەم بەکارهێنەرانی ئەپەکە لە سیستەمەکانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ