10
هەواڵ 31, ئازار 2019

یاری Dragon Ball FighterZ لە سەرەتای ڕاگەیاندنیەوە هەتاوەکو ئێستا فرۆشێکی زۆری تۆمارکردووە

لە نوێترین ڕوونکردنەوەکانی کۆمپانیای Bandai Namcoـدا ئاماژە بەوە دراوە کۆتایەمین یاریەکانی Dragon Ball ڕێژەیەکی زۆری لێ فرۆشراوە لەسەر سەرجەم ئەو سەکۆیانەی بەردەست بوون بۆی، بە پێی کۆمپانیای ناوبراو یاری Dragon Ball Xenoverse 2ـی ڕاگەیەنراو لە ساڵی 2016 بۆ ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و ئێکس بۆکس وەن و پلەیستەیشن 4 سەرکەوتوو بوو لە فرۆشتنی 4 ملیۆن یەکە لە یاریەکە.

بەڵام سەبارەت بە یاری Dragon Ball FighterZـی ڕاگەیەنراو لە مانگی یەکەمی ساڵی 2018 بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و ئێکس بۆکس وەن و پلەیستەیشن 4 توانیویەتی سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکات و 5 ملیۆن یەکە لە یاریەکە بفرۆشێت، ئەمەش بە بەراورد بە یاری Dragon Ball Xenoverse 2 فرۆشێکی پێوانەییە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا.

تاگەکان Dragon Ball FighterZ
بۆچونی تۆ