هەواڵ

یاریەکی نوێ بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای Epic Games بووەتە خۆڕایی

لە چوارچێوەی بەڵێنەکەیدا کۆمپانیای Epic هەموو دوو هەفتەیەک و بە درێژایی ساڵی 2019 هەڵدەستێت بە بەردەستکردنی یاریەک بە خۆڕایی بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر، ئەم جارەش کۆگاکە یاری Transistor کردووەتە خۆڕایی، ئەم یاریە لە جۆری RPGـی سەرکێشییە و لە ساڵی 2014ـدا بەردەست کرا بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و پلەیستەیشن 4 هەروەها پاش ماوەیەکیش بەردەستکرا لەسەر ئامێری Nintendo Switch.

ئێستاش یاریەکە بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و لەسەر کۆگای Epic Games بووەتە خۆڕایی و لە ئەمڕۆوە بەردەستە هەتاوەکو بەرواری 2/5/2019 واتە نزیکی 11 ڕۆژت لە بەردەمدایە هەتاوەکو یاریەکە زیاد بکەیتە سەر هەژمارەکەت، ئەوەی پێویستە لە سەرت داگرتنی کۆگای کۆمپانیایە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت پاشان بە هەژمارەکەت لە کۆگاکە داخڵ دەبیت و دەگەڕێیت بە شوێن یاریەکەدا و زیادی دەکەیتە سەر هەژمارەکەت هەتاوەکو هەرکاتێک بتەوێت دایبگریت و یاریەکە تاقیبکەیتەوە.

پێداویستیەکانی کارپێکردن:-

  • OS : Windows 7 32-Bit
  • Processor : Dual Core CPU – 2.6GHZ
  • Memory : 4 GB Ram
  • Graphics : Intel HD 3000
  • Storage : 3 GB Available Space

بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە یاریەکە تەماشای ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بکەن:-

21 نیسان، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891