فەیسبووک 25, نیسان 2019

لەوانەیە ڕقت لێی بێت، بەڵام ستۆرییەکانی فەیسبووک 500 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە

لەوانەیە تایبەتمەندی ستۆری لەسەر ئەپی سەرەکی فەیسبووک بەلاتەوە سەرەنج ڕاکێش نەبێت، بەڵام بە پێچەوانەی پێشبنییەکان ئەم تایبەتمەندییە ڕێژەیەکی گەورەی بەکارهێنەری ڕۆژانەی هەیە، کە بە پێی فەیسبووک ڕێژەکە ٥٠٠ ملیۆنی چالاکی ڕۆژانەیە لەسەر تۆڕەکەی.

هەر لەسەر ئەو بابەتە، مارک زووکەربێرگ لە کاتی ڕاگەیاندنی داهاتی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی فەیسبووک، ڕایگەیاند گەیشتنی ئەم ڕێژەیەی بەکارهێنەران لەم تایبەتمەندییە دەستکەوتێکی گەورەیە، هەرچەندە گەشەکردنەکەش هێواش بووە کە تا مانگی ٩ی ساڵی پار ڕێژەکە تەنها ٣٠٠ ملیۆن بووە.

لەو کاتەوەی فەیسبووک ئەم تایبەتمەندییەی سناپچاتی لەبەرگرتووەتەوە و لە تۆڕەکەی جێبەجێی کردووە، توانیویەتی ڕێژەیەکی باشی بەکارهێنەر بۆ لای خۆی ڕابکێشێت، ئەمەش وای کردووە ئەم تایبەتمەندییە لەسەر فەیسبووک بەربڵاوتر بیت و بگاتە ئاستی ئینستەگرام و واتسئەپ.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ