گووگڵ 2, ئایار 2019

بەم زووانە گووگڵ بژاردەی سڕینەوەی چالاکییە کەسییەکان My Activities بە شێوەیەکی خۆکارانە بەردەست دەکات

بێگومان هەرچی گەڕانێک و چالاکییەک لە گووگڵ ئەنجامی دەدەیت تۆماردەبێت لەسەر هەژمارەکەی خۆت واتە جیمەیڵەکەت. ئەمەش هەموو لەم بەستەرەوە https://myactivity.google.com/myactivity دەتوانیت بزانیت چیت کردووەتەوە و سەیری چیت کردووە. پێشتر ئاسایی دەتتوانی بچیتە بەستەری ئاماژەپێدراو بۆ ئەوەی چالاکییەکانت بزانیت و بژاردەی سڕینەوە بەردەستە، بەڵام تەنها خۆت دەبوایە ئەمەت سڕیبایەوە و خۆکارانە هیچ بژاردەیەک بەردەست نەبوو.

خۆشبەختانە گووگڵ تایبەتمەندی سڕینەوەی خۆکار بۆ ئەم بەشە چالاک دەکات کە دەتوانیت ٣ تا ١٨ مانگ دابنێیت کە دوای ئەو ماوەیە خۆکارانە چالاکییەکانت بسڕێنەوە. لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە وردە وردە بەپێی تێپەڕبوونی کات بە بەکارهێنەران دەگات چ لەسەر مۆبایل و چ لەسەر کۆمپیوتەر بێت.

شایەنی وەبیرهێنانەوەیە، لەم دواییانە کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا گرنگیەکی زۆریان بە پاراستنی تایبەتمەندی کەسی واتە Personal Privacy داوە، و هەوڵدەدەن بژاردەی پێویست بۆ بەکارهێنەر بەردەست بکەن بە مەبەستی پاراستنی زانیارییەکانیان لە کاتی ڕووبەڕووبونەوەیان بە هێرشی هاککردن یان دزەپێکردنی زانیارییەکان یان بوونی هەڵەی هونەری، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای دارایی دەبنەوە لە لایەن لایەنی بەرپرسەوە بەهۆی گرنگی نەدان بە پاراستنی زانیاری بەکارهێنەران. هەروەک ئەم هەنگاوەی گووگڵیش دوای ئەوە دێت کە لایەنە بەرپرسەکان لە وڵاتە جیاجیاکان چاودێری توندیان خستووەتە سەر کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا و بە تایبەتیش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بزوێنەرەکانی گەڕان.

سەرچاوە :
تاگەکان google Myactivity Privacy
بۆچونی تۆ