هەواڵ 27, ئایار 2019

داهاتووی هواوەی نادیارە و نرخی مۆبایلی هواوەی P30 Pro ـیش دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

لە دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سزای بەسەر كۆمپانیای هواوەی سەپاند بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بەسەر ڕاژە ئەمریکییەکان، لە ئێستادا نرخی بەرهەمەكانی كۆمپانیای هواوەی بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز دابەزیوون و خواستیان لەسەر کەم بوونەتەوە.

لە ئێستادا كۆمپانیای هواوەی له‌ دوای سامسۆنگه‌وه‌، پڕفرۆشترین كۆمپانیای مۆبایله‌‌. هواوەی توانیویەتی ململانێیەكی زۆر بەهێز بكات لەگەڵ كۆمپانیاكانی دیكە لە ڕووی فرۆشتنی مۆبایلەوە. شارەزایان باس لەوە دەكەن ڕێكەوتنی بازرگانی نێوان چین و ئەمریكا كۆتایی بە كێشەكانی نێوانیان ناهێنن. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمریكا ئەو سەركەوتنانەی هواوەی پێ ناخۆشە.

ماڵپەری Forbes لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند یەكێك لە بەناوبانگترین مۆبایلی جیهان كە ناوی سامسۆنگ 10 پڵەسە، لەسەر ماڵپەڕی musicmagpie.co.uk بە ڕێژەی 45% نرخی دابەزیوە بە شێوەی *Trade-in و بە 650$ دەفرۆشرێت، لەگەڵیدا مۆبایلی هواوەی P30 Pro ـیش بە رێژەی %90 نرخی دابەزیوە و بە شێوەی Trade-in لە ئێستادا بە 130$ دەفرۆشرێت.

بریارەكەی ئەمریكا لەوەوە دێت كە گوایە كۆمانیای هواوەی پەیوەندی پتەوی هەیە لەگەڵ حکومەتی چین و سیخوریمان بە سەرەوە دەكات، بەو تۆمەتەوە ئەمریكا كۆمپانیای هواوەی خستە لیستی رەشەوە. هواوەی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید بەكاردەهێنێت. لە لێدوانێکدا بەرێوەبەری كۆمپانیای هواوەی ڕایگەیاند:

ئێمە لە مێژە خۆمان بۆ ئەو دۆخە ئامادە کردووە، بەلام پێمان باشە كار لەگەڵ کۆمپانیاکانی گووگڵ و مایكرۆسۆفت بکەین.

هەرچەندە بە بڕیارەکەی حکومەتی ئەمریكا زیانێكی گەورە بەر هواوەی دەكەوێت، بەلام لە هەمان كاتیشدا زیان بەر ئەمریكاش دەكەوێت. لە ماوەی ڕابردوودا هەریەكە لە كۆمپانیای ئۆرانجی فه‌ڕه‌نسی، دویتچی ئه‌ڵمانی، BT ـی به‌ریتانی، حكومه‌ته‌كانی ئوسترالیا و نیوزله‌ندا بڕیاریاندا نه‌وه‌ی پێنجەمی پەیوەندی تۆڕەکانیان لەگەڵ كۆمپانیای هواوەی هاوبەشی پێ نەکەن.

ئێستا، کۆمپانیای هواوەی لە بارودۆخێکی هەستیاردایە و لە لێواری لەناوچوونە. بە بروای شارەزایان ،ئەگەر چین و ئەمریكا ڕێکبکەوتنایە كێشەكە لە بازرگانی دەچووە دەرەوە، بەڵام هەر بەردەوام دەبوو.

*Trade-in: پڕۆسەیەکی بازاڕکردنە پێشکەش بە کڕیار دەکرێت کاتێک مۆبایلێکی کۆن بە نوێ دەدات، ئەوا کۆمپانیای فرۆشیار داشکاندن لە مۆبایلە نوێیەکە بۆ کڕیارەکە دەکات لە بەرامبەر پێدانەوەی مۆبایلە کۆنەکە بە ئەوان. ئەم پڕۆسەیە بۆ بەرهەمی تریش دەکرێت و پشت دەبەستێت بە دۆخی مۆبایلە کۆنەکە لە ڕووی پاکی و ئیشکردن و شوخت و چوستی و پاتری و چەندین شتی تر…(سەرچاوە: businessdictionary.com)

پرسیار؛ بۆچوونت چییە دەربارەی داهاتووی هواوەی؟

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ