10
جۆراوجۆر 4, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

کەی ئای تی ئێن جەژنی ڕەمەزانتان لێ پیرۆز دەکات

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز (١٤٤٠ ک – ٢٠١٩ ز)، کەی ئای تی ئێن پیرۆزبایی لە گشت مسوڵمانان و موسڵمانانی کوردستان بە تایبەتی دەکات و لە ناویشیاندا هەوادارانی تەکنەلۆژیا. داواکارین لە خوای گەوڕە ڕۆژ و پەرستش و نزای هەموو موسوڵمانانی قبوڵ فەرموو بێت. هەروەک داواکاریشین لە خوای بەرز وڵات و نیشتمانمان بپارێزێت و بە دوورمان بگرێت لە گشت ناخۆشی و ئاشوب و ئاژەوەیەک. ئامین.

پەیامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی کەی ئای تی ئێن لەم جەژنەدا، دووپاتکردنەوەی بەردەوامییە و پشت بەخوا ئێمەش لە کاروانی خەباتمان ناوەستین و گرنگترین و نوێترین ڕووداو و پێشهات و ڕێنماییە تەکنەلۆژییەکانتان بۆ بڵاودەکەینەوە.

دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و هەمیشە لە خۆشی و شادی دابن.

ستافی بەڕێوەبەرایەتی کەی ئای تی ئێن

بۆچونی تۆ