مۆبایل و تابلێت

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلی Motorola One Zoom ـی بە 4 دانە کامێراوە ڕاگەیاند

پڕوپاگەندەکان لەسەر نوێترین مۆبایلی کۆمپانیای مۆتۆرۆلای ئەمریکی لە ماوەی ڕابردوودا چڕ بوون، کۆمپانیا ئەمریکییەکە مۆبایلی Motorola One Zoom ـی بە 4 دانە کامێراوە ڕاگەیاند و کۆتایی بە پڕوپاگەندەکان هێنا.

مۆبایلی Motorola One Zoom خاوەن ڕوونمایەکی گەورەیە بە قەبارەی 6.39 ئینج لە جۆری Super AMOLED و بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2340 پێکسڵ. لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 48 و 8 و 16 و 5 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 25 مێگاپێکسڵ و لەسەر نۆچە دڵۆپەیی ڕوونماکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Snapdragon 675 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 4 گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 128 گێگابایت. هەروەها خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە لەسەر ڕوونماکەی.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Motorola One Zoom:

  • ڕوونماقەبارە: 6.39 ئینج. جۆر: Super AMOLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2400 پێکسڵ.
  • دیزایننۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
  • پڕۆسێسەر: (Qualcomm SDM675 Snapdragon 675 (11 nm.
  • گرافیک: Adreno 612.
  • ڕام: 4 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 گێگابایت.
  • ئەستووری: 8.8 میلیمەتر.
  • کێش: 190 گرام.
  • پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 15 وات.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.7. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4. سێیەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2. چوارەم: 5 مێگاپێکسڵ لە جۆری هەستەوەری قوڵی.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 25 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
  • دەرچە: USB-C – بیستۆک.
  • ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
  • سیمکارت: دوانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: خۆڵەمێشی – مۆر – قاوەیی سورباو.
  • سیستەمی کارپێکەر: Android One (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

نرخی مۆبایلەکە لە 445$ ـەوە دەست پێدەکات و لە ئێستاوە بەردەستە بۆ فرۆشتن.

سەرچاوە :

7 ئه‌یلول، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
927