ئەندرۆید

لە ساڵی 2021 ـدا کۆمپانیای GM سیستەمی Android Auto بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی زیاد دەکات

لە ئایندەیەکی نزیکدا سیستەمی Android Auto ـی گووگڵ تایبەت بە نێو ئۆتۆمبێل لە زۆرینەی ئۆتۆمبێلەکاندا دەبینین، کۆمپانیای گووگڵ و جەنەڕاڵ مۆتۆرز ڕێکەوتنێکی هاوبەشیان ڕاگەیاند.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرز (GM) ـی ئەمریکی ڕایگەیاند کە لە ساڵی 2021 ـدا، دەست دەکات بە زیادکردنی سیستەمی کارپێکەری Android Auto ـی گووگڵ تایبەت بە نێو ئۆتۆمبێلەکان بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی خۆی. بەو مانایەی، کڕیارانی ئۆتۆمبێلە نوێیەکانی کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرز دەتوانن ئەپەکانی Google Assistant و Maps و سەرجەم ئەپەکانی دیکەی کۆمپانیای ئەپڵ و زیاتر لە نێو ئۆتۆمبێلەکانیان بە دەست بخەن، بە بێ پشت بەستن بە مۆبایل و لە ڕێگەی سیستەمی Android Auto ـەوە.

لە ئێستادا ژمارەیەک لە ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرز لە وڵاتی چین خاوەن سیستەمی Android Auto ـن بە شێوەیەکی بنەڕەتی، بەڵام تاوەکو ڕێکەوتی ئاماژەپێکراو سیستەمەکە لە سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیاکەدا جێگیر ناکرێت.

هەر لەگەڵ بەدیارکەوتنی سیستەمی Android Auto لە ماوەی ڕابردوودا، کۆمپانیای گووگڵ بە زوویی ڕێکەوتنی لەگەڵ کۆمپانیاکانی Volvo و Nissan و چەند کۆمپانیایەکی دیکە کرد بە مەبەستی جێگیرکردنی سیستەمەکە لە ئۆتۆمبێلەکانیان.

سەرچاوە :
9 ئه‌یلول، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
927