10
سۆنی 2, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

یاری PUBG بە تایبەتمەندی Cross-Platform و چەکێکی نوێوه بۆ PS4 و Xbox One نوێکرایەوه

دوای ئەوەی لە ڕابردوودا لە مانگی 8ـی ئەمساڵ ئەوە ئاشکرا کرا لە ماوەیەکی نزیک یاریکەرانی Xbox One و PS4 بە هاوبەشی دەتوانن یاری پەبجی بکەن لە سەکۆ جیاوازەکان واتا Cross Platform، ئێستا کۆمپانیای گەشەپێدەری پەبجی تایبەتمەندی Cross Platformـی بۆ هەردوو سەکۆکەکە تایبەت بە پەبجی بە فەرمی ڕاگەیاند و ئەمەش جێی چاوەڕوانی زۆرێک لە یاریکەرانی هەردوو سەکۆکە بوو.

ئەم تایبەتمەندییە ڕێگە بە یاریکەرانی دوو سەکۆکە دەدات بەیەکەوه بچنە ناو یەک نەخشە و یەک یاری، وە لە وەشانە نوێیەکەی پەبجی دەبینرێت.

جگە لە بەردەستکردنی ئەم تایبەتمەندییە، ئەم وەشانە نوێیە سیستەمێکی نوێی Rankـی هەیە که بەندە بە XP یاریکەرەوە، کە ڕێگەیەکی باشە بۆ باشترکردنی ئاستی یاریکەر و پێدانی خەڵات Rewardـی نوێ.

  • یاریکەرانی Xbox One دەتوانن Custom Room دروست بکەن و یاری تایبەت بکەن.

هەروەها ئێستا چەکێکی نوێی DBS بەردەستە، کە لە جۆری Shotgun ـە و تەنیا سندوقەکان بەردەست دەبێت، فیشەکی زۆر لەخۆ دەگرێت و خێرایە و لە مەودای نزیک تاوەکو 100 مەتر کاریگەری هەیە.

لەگەڵ چەندین چاکسازی و هاوسەنگکردن و باشترکردنی شۆتگەنەکانی دیکە و باشترکردنی ڕووکاری Lobby.

بۆچونی تۆ