10
ئای ئۆ ئێس 4, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

وەشانی iOS 13.1 توانای بارگاویکردنەوەی بارگاویکەرەوە بێوایەرەکان بۆ 5 وات سنووردار دەکات

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆمپانیای ئەپڵ وەشانی iOS 13.1 و ژمارەیەک وەشانی نوێی دیکەی بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپادەکان بەردەستکرد، بەڵام وا دیارە وەشانە نوێیەکانی iOS 13 دەبنە هۆی سنووردارکردنی توانای بارگاویکردنەوەی بارگاویکەرەوە بێوایەرەکان.

بە پێی ڕاپۆرتێکی نوێ بێت، وەشانی iOS 13.1 و نوێتر توانای بارگاویکردنەوەی سەرجەم ئەو بارگاویکەرەوە بێوایەرانە سنووردار دەکەن کە خاوەن مۆڵەت نین لە لایەن ئەپڵەوە. بە پێچەوانەوە، بارگاویکەرەوە بێوایەرەکانی وەک Belkin، Mophie و Anker، ئەم سنووردارکردنە نایانگرێتەوە.

ڕاپۆرتێکی ChargerLab دەڵێت کە وەشانی iOS 13.1 و نوێتر بە تەنها ڕێگە بە بارگاویکردنەوەی بێوایەر بە توانای 7.5 وات بەو بارگاویکەرەوە بێوایەرانە دەدەن کە مۆڵەتی ئەپڵیان هەن و توانای یەکسانکردنەوەی ڤۆڵتاجیان هەن و لە لایەن ئەپڵەوە پێشنیاز کراون. ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کە بەکارهێنەرانی ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ (iPhone 11, iPhone 11 Pro, iPhone 11 Pro Max) دەتوانن ئایفۆنەکانیان تاوەکو توانای 10 وات لە لایەن بارگاویکەرەوەیەکی بێوایەری ڕاستەقینەوە بە شێوەی بێوایەر بارگاوی بکەنەوە.

لە ساڵی 2017 ـەدا، بۆ یەکەمجار ئەپڵ تایبەتمەندی بارگاویکردنەوەی بێوایەری بۆ هەریەکە لە مۆبایلەکانی iPhone 8 و iPhone 8 Plus و iPhone X زیادکرد بە توانای 5 وات، لە پاشان کۆمپانیاکە لە وەشانی iOS 11.2 ڕێگەی بە بەکارهێنەرانی ئایفۆنە ئاماژەپێکراوەکان دا تاوەکو سوود لە توانای بارگاویکردنەوەی بێوایەری 7.5 وات بکەن. ئێستاش هەریەکە لە ئایفۆنە نوێیەکانی iPhone XS و iPhone 11 دەتوانن سوود لە توانای بارگاویکردنەوەی بێوایەری 10 وات ببینن لە لایەن بارگاویکەرەوەیەکی بێوایەری ڕاستەقینە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ