10
ئەندرۆید 21, حوزه‌یران 2013 بۆچوون

بە یەک کلیک Nexus 7ـەکەت Root بکە!

google-nexus-7

دیارە بۆ پرۆسەی ڕووتکردن چەندان جۆر ڕێگەمان هەیە، زۆریشیان پێویستە Bootloader بکەیتەوە واتە ئەنلۆکی بکەیت. بەڵام ئێمە لەم فێرکارییە بەبێ کردنەوەی بووت لۆدەر فێری ئەوە دەبین چۆن ئەندرۆید ٤.٢.٢ لەسەر نێکسەس ٧ رووت بکەین.

ئەو شتانەی بۆ پرۆسەکە پێویستمانن:
– دەبێت Driversی نێکسەس ٧ لەسەر ویندۆز دابەزێندرابێت ئەگەر نا ئەو بەرنامەیەی ئێمە بۆ پرۆسەکە بەکاری دەهێنین ئامێرەکەت نادۆزێتەوە.
– پێوستە USB Debuging لەناو Settings پاشان Developer Options.

هەنگاوەکانی ئەنجامدانی پڕۆسەکە:

ئەم فایلە داونلۆد بکە. و  پاشان لە فایلە زیپەکە فۆڵدەڕێک بەناوی motochopper n7 بیکە دەرەوە.
– لەناو فۆڵدەرەکە کلیک لە run.bat بکە و دڵنیابە لەوەی ئامێرەکەت بەکۆمپیوتەرکەوە پەیوەست کردبێت و ئینتەر بکە!
– لەوانەیە لەناو ئامێرەکەت لەکاتی ڕووتەکە پەیامێک لەسەر شاشەکە دەربکەوێت تۆ Accept بکە!
– ئەگەر پرۆسەکە هەمووی باش ڕۆیشت ئەوا بەرنامەکە هەڵدەستێت بە گواستنەوەی بوخچە بۆ ناو ئامێرەکەت و لەکاتی گوستنەوە لەوانەیە داوای ڕازیبوونت لێبکات لەسەر ئامێرەکەت تۆش Yes یان accept  دابگرە.
– ئێستا لەسەر کۆمپویتەرکەت CMD ئاماژە بەوە دەکات لەسەر کیبۆردەی کۆمپیوتەرکەت هەر دووگمەیەک دابگریت بۆ ئەوەی نێکسەس ٧ـەکەت ڕیستارت ببێت!
– لەگەڵ هەڵبوونەوەی بزانە SuperSU لەسەر ئامێرەکەتە ئەگەر بەڵێ ئەوا بزانە بەسەرکەوتووی ئامێرەکەت ڕووت کراوە و پیرۆزە بوویتە خاوەنی نێکسەس ٧ی ڕووتکراو!

تێبینی: ئەم پرۆسەیە خۆم لەسەر نێکسەس ٧ جۆری تەنها وای فای تاقیم کردووەتەوە و سەرکەوتووبوو!

سەرچاوە XDA-Developers

تاگەکان ئەندرۆید گووگڵ
بۆچونی تۆ