ئینتەرنێت
18, شوبات 2014
ناردنی په‌یام یاخود كۆمێنتی ده‌نگی له فه‌یسبووك
وەك زۆربه‌مان ده‌زانین له ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆیددا نامه‌ی ده‌نگی له‌توانادا هه‌یه بنێردرێت و كه‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ریش بێت ده‌توانێت گوێبیستی نامه‌كه بێت به‌ڵام ناتوانێت به‌ده‌نگ وه‌ڵامی بداته‌وه.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت چۆنییه‌تی زیاد كردنی ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه ڕوون بكه‌مه‌وه بۆ كۆمپیوته‌ر له‌ڕێگه‌ی زیاد كراوێك بۆ گووگڵ كڕۆم! به‌ڵام ئه‌م زیادكراوه بۆ فایرفۆكس و وێب گهڕهكانی تر به‌رده‌ست نییه تا ئێستا. شایه‌نی باسه سه‌ڕه‌ڕای ناردنی نامه‌ی ده‌نگی، به‌كاربه‌ر له‌توانای دا هه‌یه كۆمێنتی ده‌نگییش بنێرێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م زیاد كراوه‌یان نییه به‌هه‌مان شێوه ته‌نها ده‌توانن گوێ بیست ببن.
چۆنییه‌تی زیاد كردنی:
1- كلیك له‌م لینكه بكه
2-كلیك له Free بكه
3-كلیك له Add بكه
4- به‌شێكی تازه‌ت بۆ ده‌بێته‌وه كلیك له Allow بكه وه‌ك وێنه‌كه
ئێستا ڕی لۆدێك به وێب گهڕهكهت بكه و ده‌توانیت به‌ده‌نگ نامه یاخود كۆمێنت بنێریت.